FB_IMG_1489244406014

دیداره‌كه‌ى سلێمانى و چه‌ند سه‌رنجێك

عەبدووڵا وەرتێ


شێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و جۆرى به‌شدار بووان و نێوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كانى دیدارى سلێمانى سه‌رنجى راكێشام كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ بخه‌مه‌ڕوو:


یه‌كه‌م: زۆربه‌ى زۆرى دیداره‌كان كه‌سانێك به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و بانگهێشت ده‌كرێن و به‌شدار ده‌بن تێیدا كه‌ له‌ لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌وایه‌تى دابوونه‌ له‌ رادبردوو و ئێستادا بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ چاكسازى و پاكسازى بكرێت و وڵات گه‌شه‌ بكات.


دووه‌م : ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵات بوون هه‌میشه‌ ترسیان هه‌یه‌ له‌ كه‌سانێك كه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات و ناشیانه‌وێت بیرۆكه‌و تێروانیان وه‌ربگیرێت ئه‌گینا له‌ راستیدا ئه‌بێ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌و پسپۆڕیه‌كه‌یان سودى لێوه‌بگیرێت بۆ پێشكه‌وتنى وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ كه‌چى زۆر به‌كه‌مى ئه‌و دیارده‌یه‌ هه‌ستى پێده‌كرا له‌ دیداره‌كه‌دا.


سێیه‌م : ئامانجێكى روون و ئاشكرا به‌دى نه‌ده‌كرا له‌م دیداره‌دا به‌ڵكو زیاتر له‌ چالاكیه‌كى نمایشكردنى سیاسیه‌كان ده‌چوو كه‌ به‌ته‌واوى له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك بێزراون كه‌چى خۆیان له‌و حه‌قیقه‌ته‌ لاده‌ده‌ن.


چواره‌م: ئایا حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداران هیچ تیمێكى پسپۆڕیان دیارى كردبوو كه‌ چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى دیداره‌كه‌و گه‌ڵاڵه‌كردنى ئه‌و بیرۆكانه‌ى كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا ده‌گوتران بۆ سود لێ وه‌رگرتنیان بۆ ئاینده‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان كه‌ من دڵنیام شتى له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌و ناشبێت له‌ داهاتوودا.


پێنجه‌م: ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ گه‌ر شتى باش و بوسوودیشیان تێدا باس بكرێت شوێنى خۆى ناگرێًت و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌دواى خۆى جێناهێڵێت چونكه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌رته‌ جیاجیاكانى فه‌رمانڕوایه‌تى هه‌رێم به‌چاوى ئازمایشى سه‌یرى گوتارو په‌یڤ و نێوه‌ڕۆكى ئه‌و بابه‌تانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌لایان پێشكه‌ش كارى بابه‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو.


شەشەم: ئەرێ كاكە تائێوەلە دەسەڵاتن بۆ ئەو بیروە كانە لە بواری عەمەلیەوە پڕاكتیزە ناكەن گەرمەبەستتان دڵسۆزی وخزمەتكردنی میللەتە یان تەنهاكات بەسەربردن وكوشتنی كاتی هاووڵاتیانە.

بابەتی دواتر

24991472_1665401200148563_4268510876899529477_n

ئایا شەڕى ئايدۆلۆژى ماوە؟!

كاميل مەحمود من نامەوێ قسە لەسەر ئەوانە بكەم كە لەسەر دكتۆر سەيد ئەحمەد پێنجوێنييان نووسيوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *