north-koria-Red-Star-computer

سیستەمی کۆمپیوتەری Red Star 3

کۆریای باکور کۆمپیوتەرێکی نوێی داهێناوە بەناوی ئەستێرەی سور  “Red Star 3” شێوەی زیاتر لە کۆمپیوتەرەکانی ماک دەچێت .
( ویڵ سکۆتی) کارمەندی پێشوی گوگڵ سەردانی زانکۆی پیۆنگ یانگی کرد، کۆمپیوتەرێکی کۆری Red Star 3 کڕی پێش گەڕانەوەی بۆ ئەمەریکا.
کۆریای باکور پێشتر ویندۆزیان بەکاردەهێنا بەڵام لەو کاتەی ئەستێرەی سووریان داهێناوە کە دیزاینی سیستەمەکەی زیاتر لە ماکی کۆمپانیای ئەپڵ دەچێت.
ئه م كومبيوته ره لە ئێستادا ڤێرژنی 4 دروست کراوە له كاتيكدا خەڵک زۆربەی ڤێرژنی 3 بەکاردەهێنێت.
(چۆنیەتی كارو سیستەمی کۆمپیوتەری Red Star 3) :
1-کاتێک ئەم کۆمپیوتەرە دەکەیتەوە یەکەم شت داوات لێدەکات شوێنی خۆت دیاری بکەیت بۆ دیاریکردنی کات، سەرسوڕهێنەرانە کۆریای باشووریشی تێدایە.
2-شێوەی دێسکتۆپەکەی لە ماک دەچێت.
3-بەرنامەی وۆرد و ئۆفیسی تایبەت بە خۆی هەیە.
4-شێوازی ئیمەیڵی جیاوازە.
5-ئینتەرنێت براوسەرەکەی ناوی  “Naenara”زیاتر لە مۆزەرێلا و فایرفۆکس دەچێت.
6-وێنەکانی سەر شاشەی جیاوازە و تایبەتە بە وڵاتی کۆریای باکور.
ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_73882328615d5194d4b888c7e1fb7e6d

ناسا مانگێكی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان، ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسیی ئه‌مریكا ناسا (NASA) مانگێكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *