img-2018_04_19_10_34_21-1877

به‌رگرى رووسيا :له‌ره‌ى ته‌قينه‌وه‌ى ناووكى رێگه‌ به‌ شاردنه‌وه‌ى له‌ره‌ى (بوومه‌له‌رزه‌) ده‌دات

باسك نيت :

به ر برسى  ده‌سته‌ى چاودێرى تايبه‌تى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، (ئيگۆر توكاريڤ) رايگه‌ياند: شاره‌زايانى رووسيا، چه‌ند رێگه‌يه‌كى وڵاتانى خۆرئاوايان بۆ پێشخستنى پرۆگرامى چه‌كى ناووكى و تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كه‌يان ئاشكرا كردووه‌.

 

له وباره يه وه (توكاريڤ) گوتيى: “پێشتر رێككه‌وتننامه‌ى تايبه‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى له‌ ژێر ده‌ريا و له‌ بۆشايى ئاسمان واژوو كرابوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ له‌ ژێر زه‌وى ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌مه‌ش ناتوانرێت ئاشكرا بكرێن، مه‌گه‌ر له‌ رێگه‌ى له‌رينه‌وه‌كانى زه‌وييه‌وه‌ بێت و دياريبكريت”.

 

هه روه ها وتيى: “ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ رووى ته‌كنيكييه‌وه‌ ئاسانترن، پێشكه‌وتنى به‌رچاو له‌و رێگه‌يه‌دا به‌ديهاتووه‌”.

 

(توكاريڤ) له رابورته كه يدا روونيشيكرده‌وه‌، “وڵاتانى خۆرئاوا  ئيستا له‌ رووى وزه‌ بارگاويكراوه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵيانداوه‌ ئه‌و وزه‌يه‌ له‌ بۆمبه‌ ئاماده‌كراوه‌كان بۆ تاقيكردنه‌وه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و ناوچه‌يه‌كى تايبه‌تيش بدۆزنه‌وه‌ بۆ تاقيكردنه‌وه‌كه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ره‌ى ته‌قينه‌وه‌ى ناووكى رێگه‌ به‌ شاردنه‌وه‌ى له‌ره‌ى بوومه‌له‌رزه‌ ده‌دات، هه‌وڵدراوه‌ ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ به‌ نهێنى بمێننه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش بۆمبه‌كان له‌ قووڵاييه‌كى زۆرى زه‌ويدا داده‌نرێت بۆ تاقيكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر شوێنبزربوونيان ده‌بێت”.

 

(توكاريڤ) باسى له‌وه‌ش كرد، ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى رووسى تايبه‌ت به‌ چاودێرى چه‌كى ناووكى له‌ هه‌وڵى داهێنانى رێگه‌ى زانستى نوێيه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت تاقيكردنه‌وه‌ ناووكييه‌كان له‌ ژێر زه‌وى ئاشكرا بكات، له‌ هه‌ر كوێيه‌كى جيهان ئه‌نجام بدرێن يان هه ر ولات و لايه نيك بيانه ويت بيشارنه وه .

 

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم

ش.ك

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *