32235704_1723428271079193_3405998946508603392_n

‌كۆمیسیۆن له‌سه‌ر كێشه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدان ڕوونکردنەوەیەکیدا

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونکردنەوە لە بارەی كێشه‌ی چه‌ند ئامێریكی ده‌نگدانی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌رانسه‌ر عێراق ده‌دات.
موعته‌مه‌د موسه‌وی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، کێشە لە ئامێرەکاندا ڕوویداوە، بەڵام زۆر نین و به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ ڕاگەیاندنەکان باسی لێوە دەکەن.
موسەی وتیشی” كۆمیسیۆن پلانی بۆ کێشەکان هەبووەو تیمی چاككردنه‌وه‌ی  له‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا داناوە  بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە لە چه‌ندین بنكه‌ی ده‌نگدانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كێشه‌ له‌ ئامێره‌كانی ده‌نگدان درووستبووه‌و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌ وێستگه‌ و بنكه‌كان درووست ببێت.

 

کاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ته‌واوی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ و پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سێ‌ ملیۆن و 333 هه‌زاریان ده‌نگده‌ری نوێن.
له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، سێ‌ ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سیان  بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.
ب.هـ

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *