DO7dPoMWkAcsSuq

عه بادى :پشكنین بۆ ئەو سندوق و ئامێرانە بكەن كە سكاڵایان لەسەرە لە هەرێمی كوردستان

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات پشكنین بۆ ئەو سندوق و ئامێرانە بكەن كە سكاڵایان لەسەرە لە هەرێمی كوردستان.

 

حەیدەر عەبادی لە راگەیەندراوێكدا داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ پشكنین بۆ سندوق و ئامێرەكان، كە سكاڵایان لەسەرەو بەزوترین كات ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی رابگەیەندرێت لە پێناوی دڵنیایی ئەنجامەكانی دەنگدان.

 

 

هه‌روه‌ها عه‌بادى ,  فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك و پارێزگاكانی هەرێم دەكات بۆ پاراستنی ئاسایش و پابەندبوونیان بە بێلایەن بوون لە مامەڵەكردنیان لەگەڵ كەیسی هەڵبژاردنەكاندا.

 

بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی بڵاوكراونەتەوە جیاوازی زۆر لە دەنگی لایەنەكان هەیە، هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو-ش رایدەگەیەنن “بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەنگەكانی هەژماركردووەو ئەنجامەكان پێچەوان بوونەتەوە”.

 

شەوی رابردوو هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاند، كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانی رەتدەكەنەوەو پابەند نابن بە ئەنجامەكانەوە.

 

هەروەها داوای دووبارەكردنەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن لە هەرێمی كوردستان بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

120172021450246674819

هه موو پارەکانی گازپرۆم لە بەریتانیا بلۆک کرا

دادگای بازرگانی لەندەن بڕیاریدا لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی کۆمپانیای وزەی نەفتۆگازی ئۆکرانی سه ر جه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *