30711052_1740539199340163_3286690364253011968_n

منیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز: من یه ک مانگ پێش ئێستا و پێش هه ڵبژاردن پێشبینی ئه م دۆخه م کرد

من یه ک مانگ پێش ئێستا و پێش هه ڵبژاردن پێشبینی ئه م دۆخه م کرد و له لێدوانێک دا بۆ دیپلۆماتیک مه گه زین ووتم :
ئێمه‌ له‌وڵاتێكی داگیركراوداین‌و ئه‌م دوو هێزه‌ش وه‌كو حه‌ره‌س حدودی وڵاتان وان، به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان ده‌پارێزن، هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان، كاتێكیش ئه‌م هێزانه‌ لاوازبن ئاغاى وڵاتانیش ئه‌مان ئه‌پارێزن‌و ناهێڵن ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستیان ده‌رچێت.
ئه‌و وڵاتانه‌، به‌ده‌ر له‌م هێزانه‌ی كه‌ خۆیان متمانه‌یان پێیانه‌ شه‌ریكن له‌گه‌ڵیان، نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بكه‌وێت ده‌ست خه‌ڵكانیتر
به‌دیل هه‌یه‌و دروست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌روه‌كو وتم ده‌سه‌ڵاتدارانی پشت ئه‌م دو هێزه‌، ناهێڵن كه‌سیتر له‌بری ئه‌مان ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ڕێوه‌ ببات.
“له‌ سلێمانی گۆڕان بردیه‌وه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و وڵاته‌ی له‌پشت ئه‌م هێزه‌یه‌، نه‌یوویست ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌كیه‌تی نه‌مێنێ‌و ئه‌وه‌تا هه‌ر یه‌كێتی حاكمه‌و ئه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو دام‌و ده‌زگایانه‌ش كه‌هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌كرێت، هه‌ر نه‌بوون به‌دامه‌زراوه‌یی‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان‌و له‌ كۆمیته‌و له‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌، قایمقام‌و سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان داده‌نرێت‌و دامه‌زراوه‌ شه‌رعی‌و قانونییه‌كان هه‌ر ئاگاشیان لێ نییه‌
ئه وه ش ده قی چاوپێکه وتنه که مه……
منیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز، كچى مه‌لا عه‌لى عه‌بدولعه‌زیزى ڕابه‌رى كۆچكردووى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى‌و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌، ئه‌و له‌م دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ ” دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین”، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم فاشیلترین كابینه‌یه‌و ده‌ڵێت:” ئه‌گه‌ر پارتى‌و یه‌كێتى تۆزێك ویژدانیان هه‌بوایه‌ خۆیان حكومه‌تیان هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه‌”.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: دۆخی پڕ قه‌یراناوی سیاسی‌و ئیداری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می چییه‌و تاوانی گه‌وره‌ به‌ ئه‌ستۆی كێ ده‌كه‌وێت؟

منیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز: دۆخی قه‌یرانی سیاسی‌و ئیداری هه‌رێم به‌ ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك به‌رهه‌می ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ عێراقێكی چه‌ندجار داگیركراوداین‌و داگیركه‌ره‌كانیش به‌دۆست ئه‌زانرێن‌و ئه‌ناسرێن.
به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌موو شكست‌و قه‌یرانه‌ سیاسی‌و ئابوری‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایه‌ كه‌ پارتی‌و یه‌كێتی به‌سیستمی فیفتی به‌فیفتی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن‌و ناویان ناوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌وان تاوانباری یه‌كه‌می ئه‌م شكسته‌ ئیداریه‌ن.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: سه‌رباری شكستی به‌ردوامی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و به‌رقه‌راركردنی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌، بۆچی ئومێدی گۆڕانكاری نییه‌و پێشبینی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌ ناكرێت؟
مونیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز: به‌داخه‌وه‌ هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا، ئێمه‌ له‌وڵاتێكی داگیركراوداین‌و ئه‌م دوو هێزه‌ش وه‌كو حه‌ره‌س حدودی وڵاتان وان، به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان ده‌پارێزن، هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان، كاتێكیش ئه‌م هێزانه‌ لاوازبن ئاغاى وڵاتانیش ئه‌مان ئه‌پارێزن‌و ناهێڵن ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستیان ده‌رچێت.
ئه‌و وڵاتانه‌، به‌ده‌ر له‌م هێزانه‌ی كه‌ خۆیان متمانه‌یان پێیانه‌ شه‌ریكن له‌گه‌ڵیان، نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بكه‌وێت ده‌ست خه‌ڵكانیتر، بڕۆ سه‌یری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بكه‌، له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چی نه‌كرا، هه‌موو خه‌ڵك له‌ناو براو وڵات وێرانكراو چه‌كى كیمیایی‌و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی دونیا به‌كارهێنرا، له‌وڵاتانی تریش به‌هه‌مان شێوه‌، ئه‌وه‌ میسر به‌ هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رۆكی شه‌رعی هه‌ڵبژارد، ئینقلابیان به‌سه‌رداكردو سه‌رۆكێكی ناشه‌رعیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
“بەده‌داخه‌وه‌ هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا، ئێمه‌ له‌وڵاتێكی داگیركراوداین‌و ئه‌م دوو هێزه‌ش زیاتر وه‌كو حه‌ره‌س حدودی وڵاتان وان، به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان ده‌پارێزن، هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان، كاتێكیش ئه‌م هێزانه‌ لاوازبن ئاغاى وڵاتانیش ئه‌مان ئه‌پارێزن‌و ناهێڵن ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستیان ده‌رچێ”.
هه‌ر له‌م سلێمانییه‌ی خۆمان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بردیه‌وه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و وڵاته‌ی له‌پشت ئه‌م هێزانه‌یه‌، نه‌یوویست ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌كیه‌تی نه‌مێنێ‌و ئه‌وه‌تا هه‌ر یه‌كێتی حاكمه‌و ئه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو دام‌و ده‌زگایانه‌ش كه‌هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌كرێت، هه‌ر نه‌بوون به‌دامه‌زراوه‌یی‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان‌و له‌ كۆمیته‌و له‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌، قایمقام‌و سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان داده‌نرێت‌و دامه‌زراوه‌ شه‌رعی‌و قانونییه‌كان هه‌ر ئاگاشیان لێنییه‌ له‌ولاش به‌هه‌مان شێوه‌.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: به‌ بڕوای ئێوه‌ هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامبوونی دۆخه‌كه‌ چییه‌، پێتانوانییه‌ كه‌ به‌ دیلی ئه‌م سیستم و ده‌سه‌ڵاته‌ درووستنه‌بووه‌؟
مونیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز: ناهێڵن به‌دیل دروست ببێت، كاتی خۆی كه‌ یه‌كێتی‌و پارتی هه‌بوون، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش هه‌بوو، كه‌ ئه‌كرا ببێته‌ به‌دیلی ئه‌وان‌و هێزی سێهه‌م بوو، خه‌ڵك پێیخۆش بوو كه‌هێزی سێهه‌م هه‌بێت‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌ده‌ور كۆبوویه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ شه‌ڕیان پێگێڕاو پیلان‌و موئامه‌ره‌ی ناوخۆیی وده‌ره‌كیان پێ گیڕا تا پارچه‌ پارچه‌و لاوازیان كردو ئه‌مریكایان هێنایه‌ سه‌رو چه‌كیان كردن‌و هێزیان نه‌ما.
،،
دوای ئه‌مانیش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست بوو، به‌ هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وت، نه‌ ئیسلامیش بوو نه‌چه‌كدار، نه‌یانهێڵا سلێمانی به‌ڕێوه‌ به‌رێت‌و ئێستاش جگه‌ له‌ پارێزگارێكی ڕه‌مزی‌و ته‌شریفاتی ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌.
به‌دیل هه‌یه‌و دروست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌روه‌كو وتم ده‌سه‌ڵاتدارانی پشت ئه‌م دو هێزه‌، ناهێڵن كه‌سیتر له‌بری ئه‌مان ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ڕێوه‌ ببات.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: چۆن‌و كه‌ی ده‌توانرێت ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێنرێت، یاخود چۆن هێزی گۆڕانكاری ده‌خه‌مڵێت؟
مونیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز: به‌ڕای من پێوویسته‌ زانایانی ئاینی بوێرانه‌و مه‌ردانه‌ بێنه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌و ئه‌م سته‌مه‌ ڕه‌د بكه‌نه‌وه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی بێن، بڵێن خۆپیشاندان حه‌رامه‌و مه‌عاشی مامۆستا حه‌رامه‌، حیجر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و كاربه‌ده‌سته‌ سه‌فیه و نه‌زانانه‌، تا بۆیان نه‌بێت مامه‌ڵه‌ به‌داهات‌و سامانی ئه‌م وڵاته‌و یاری به‌قووتی خه‌ڵكه‌وه‌ بكه‌ن‌و له‌سه‌ر داگیركردنی موڵكی گشتی بێنه‌ جواب، كه‌ ڕۆژی بینایه‌كی بازرگانی شه‌خسی له‌سه‌ر موڵكی گشتی بچێ به‌ئاسماناو شاخ‌و ده‌شت و سه‌یرانگای ئه‌م هه‌رێمه‌ جوانه‌ بكرێته‌ موڵكى شه‌خس، موڵكی گشتی فه‌وتاوه‌و خه‌ڵك‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌ریش به‌ ئاواتی وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ نیشته‌جێبوونیان سه‌ریان نایه‌وه‌
ئیسلام بۆ به‌ڕه‌نگاری سته‌م‌و ناهه‌قی‌و گێڕانه‌ی ماف هاتووه‌ به‌ ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م زانایان‌و حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان به‌رپرسن له‌ بێ هه‌ڵووێستییان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو تاوان‌و ناهه‌قیانه‌و ئه‌بێت ئێمه‌ به‌ هه‌موومانه‌وه‌ سه‌ر مه‌شقی گۆڕانكاری‌و ڕاماڵی سته‌مكاران بین‌و ئێمه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵه‌كانمان بۆ یه‌كخستن چڕ كردووەتەوە.
“ئیسلام بۆ به‌ڕه‌نگاری سته‌م‌و ناهه‌قی‌و گێڕانه‌ی ماف هاتووه‌ به‌ ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م زانایان‌و حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان به‌رپرسن له‌ بێ هه‌ڵووێستییان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو تاوان‌و ناهه‌قیانه‌و ئه‌بێت ئێمه‌ به‌ هه‌موومانه‌وه‌ سه‌ر مه‌شقی گۆڕانكاری‌و ڕاماڵی سته‌مكاران بین‌و ئێمه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵه‌كانمان بۆ یه‌كخستن چڕ كردووەتەوە”.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: دیاره‌ كه‌ قه‌یرانه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ بووی به‌رهه‌می چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردین، به‌ڵام به‌ دیاریكراوی سه‌رنجتان له‌سه‌ر ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چییه‌؟
مونیره‌ عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز: ئه‌م كابینه‌ی ئێستای هه‌رێم، فاشلترین كابینه‌ی حكومه‌تى هه‌رێم بوه‌و ئه‌بێت دادگاییه‌كی عادیلانه‌ بكرێن‌و تاوانباران سزا بدرێن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو شكست‌و قه‌یرانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیاندا هێناوه‌، ده‌بوو یه‌كیه‌تی‌و پارتی ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك ویژدانیان هه‌بوایه‌ خۆیان كابینه‌كه‌یان بكشانایه‌ته‌وه‌و سزایان بدانایه‌، له‌ وڵاتانیش هه‌ر وایه‌ كاتێك وه‌زیرێك كاربه‌ده‌ستێك له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بگلێت، حیزبه‌كه‌ بۆ ده‌ربازبوونی خۆی سزایان ئه‌دات‌و ئه‌یانكشێنێته‌وه‌، به‌ڕای من نابێت ئه‌مانه‌ جارێكیتر هیچ پۆستێكی تری ئیداری‌و سیادی یان پێبدرێت‌و ئه‌بێت ناوچاویان ڕه‌ش بكرێت.
سالار مەحمود
ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی

 

ش.ك

بابەتی دواتر

20180528_182832

لە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی کەرکووک جیاوازییەکی زۆر دەرکەوتووە

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رایدەگەیێنێت، لە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی کەرکووک “جیاوازییەکی زۆر دەرکەوتووە و ئاماژە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *