1352018106800_aaa

ئەمڕۆ سێ لیژنە لە بەغداوە دێنە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم بەمەبەستی پێداچوونەوەو لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکانی هەڵبژاردن

دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، رۆژی 13-5-2018 کە دەکاتە ئەمڕۆ سێ لیژنە لە بەغداوە دێنە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پێداچوونەوەو لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئه مه له كاتيكدايه لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی ئەنجامەکەیان رەتکردەوە و پێیانوایە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی خۆی دەستکاری کردووە. ئەوان داوا دەکەن ژماردنی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی نەکرێت و بەشێوەی دەستی دەنگەکان بژمێردرێن.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

3-44

سوده سه ر سورهێنه ره كانى تۆوی كەتان

زانایان بۆیان دەركەوتووە، ئەو پێكهاتانەی لە تۆوی كەتان و تۆوی هەندێ دانەوێڵەو سەوزەدا هەن، دەتوانن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *