32294660_1636808193106957_5387020343699308544_n

یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن

یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 13/5/2018  مامۆستا شێخ عرفان عه‌لی عبدالعزیز ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان سه ردانى به‌رێز ماموستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانى كرد، به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازیان ليكرا .

له‌دیدارێكی برایانه‌دا باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12-5-2018 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراو هه‌ردوولا خۆشحاڵیان ده‌ربری به‌ به‌رجه‌سته‌ بوون و به‌رزی برایه‌تی نێوان هه‌ردوولاو به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆژه‌ی ئیسلامی و زه‌روره‌تی به‌ره‌و پێش بردن و فراوانكردنی به‌تایبه‌تی دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ پێویست ده‌كات هه‌موو ئیسلامیه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و كاری هاوبه‌شیش فراوانتر و بایه‌خدارتره‌ له‌به‌شی سیاسیدا..

له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا هه‌ردوولا نیگه‌رانی توندی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و گزیكاری و ده‌ستكاریه‌ مونه‌ززه‌مه‌ی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كانی هه‌لبژاردن كه‌ كوده‌تایه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ته‌زویركردنی ده‌نگه‌كانه‌ به‌ گشتی و ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆته‌وه.. بۆیه‌ هه‌ردوولا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێنن نابێت دوای بردنی سامانی هاوڵاتیان ، ده‌نگ و ئیراده‌ی هاوڵاتیانیش ببردرێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *