shashlayan-300x158

شەش لایەنی هەرێمی كوردستان 12ی ئایار كودەتایە بەسەر ئیرادەی خەڵكدا

شەش لایەنی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار دەكەنەوەو رایدەگەیەنن ئەوەی لە “ساختەكاری و یاریكردن” بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رویداوە، “كودەتایە بەسەر ئیرادەی خەڵكدا.”

 

باسك: نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی، كۆمەڵ، یەكگرتو، بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی ئەمڕۆ(یەكشەممە) كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە گرێدا.

 

موسەنا ئەمین، نوێنه‌ری یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ كۆنگرەكەدا‌ رایگه‌یاند: بۆ رای گشتیی هه‌رێم و عیراق و جیهانی راده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی و كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ ساخته‌كارییه‌كی رێكخراو كراوه‌.. وتیشی هه‌ر شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و كۆمسیۆنیش ده‌خەینە‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی بۆ یاریكردن به‌و ئه‌نجامانه‌، داوای دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كه‌ین.”

 

دواتر د.موسه‌نا ئه مين  راگه‌یه‌ندراوی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ و وتی: هه‌مو رێكاره‌ سیاسی و یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی  ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبوڵی ناكه‌ین یاری به‌ ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران بكرێت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوشدا هه‌نگاوی دیكه‌ ده‌گرینه‌به‌ر و داوا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *