maxresdefault

تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد

 

ئەمرۆ دووشەممە لەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان دەست پێكردو تا ڕۆژی 23ی ئایار بەردەوام دەبێت.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئایاری 2018 بە ئامادەبونی زیاتر لە 700 هەار قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان لەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین دەستی پێكردو تا ڕۆژی 23ی ئایار بەردەوام دەبێت.

 

جێگای ئاماژەیە هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە بۆئەمساڵی خوێندن رۆژی 28ی نیسانی دانابوو بۆ دەست پێكردنی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە لەلایەن مامۆستایانەوە لەسلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەرین تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان بۆ ڕۆژی 14/5دواخراوە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *