289689Image1

گۆڕانکاری لە جینەکان بۆ چارەسەری شێرپەنجەکانی خوێن بەکاردێت

چارەسەرێکی جینی کە خانەکانی خوێنی تووشبووانی شێرپەنجە دەگۆڕێت بە خانەی شەڕکەر لە دژی خانە شێرپەنجەییەکان لەژێر تاقیکردنەوەدایە و تاکو ئێستا ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێناوە لە چارەسەری نیوەی تووشبووانی نەخۆشییەکە و هیچ نیشانەیەکیان نەماوە.

کۆمپانیای کایت فارما لە کالیفۆڕنیا یەکەم کۆمپانیای هاوشێوەیە کە داوای پەسەندکردنی دەرمانەکەی لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەکات بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجەی خوێن بە جینەکانی کەسەکە خۆی.

کۆمپانیای خاوەنی چارەسەر نوێیەکە دەڵێت لە چارەسەرە نوێیەکەدا خانەکانی خوێنی کەسەکە هەمووی فلتەر دەکەن و خانەکانی سیستمی بەرگری جۆری T لە خوێنی کەسەکە دەردەکەن، دواتر لە تاقیگەدا گۆڕانکاریان بەسەردا دێنن، بە جۆرێك کە جینێکیان تێدابێت، بتوانێت دژی شێرپەنجە شەڕ بکات، پاشتریش دەیخەنەوە نێو خوێنی کەسەکە و بەمەش شەڕ لەگەڵ خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.

د. رۆی هێربێست، پزیشكی شێرپەنجە تایبەت بە چارەسەر نوێیەکە دەڵێت بەڕاستی ئەنجامەکان نائاسایی و سەرسوڕهێنەرن، بەجۆرێک 36%ی نەخۆشەکان کە لە توێژینەوەکە چارەسەریان وەرگرتووە، هیچ نیشانەیەکیان نەماوە لەدوای شەش مانگی چارەسەر.

بابەتی دواتر

نابێ دەبەی نەوت هاوشێوەی دەبەی ئاو بێ

چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ژەھراوی بوون بە نەوت؟

باسک نێت: بۆ ئەوەی گەشتەکانمان و خۆشییەکانمان لێ تێکنەچێت و لێمان نەبن بە کاتێکی ناخۆش، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *