566

كاميل مەحمود لەساڵيادى ڕاگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلاميدا: ستەمكارى بەردەوامەو خەباتمان كۆتايى نەهاتووە..

كاميل مەحمود وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى لە لێدوانێكى فەرميدا لەفەيبوكى تايبەتى خۆيدا رايدەگەيەنێت لەم هەرێمەدا ستەمكارى ماوەو پێويستە هێزە سياسييەكانى كوردستان لەيەك سەنگەردا درێژە بەخەباتى مەدەنى و ئاشتيانەى خۆيان بدەن، وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى لەساڵيادى ڕاگەياندنى بزووتنەوەدا دەڵێت: پێويستە هێزە ئازاديخوازو كوردپەروەرەكانى كوردستان لەيەك سەنگەرى تێكۆشاندا درێژە بەخەباتى مەدەنى و ئاشتيانەى خۆيان بدەن لەپێناوى بەديهێنانى حوكمێكى رەشيد و دەسەڵاتێكى دادپەروەرو گێڕانەوەى مافە زەوتكراوەكانى خەڵك..

كاميل مەحمود دەڵێت: ئەم ساڵ يادى راگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى لە(سايانزەى پێنج) هاوكات بوو لەگەڵ رووداوێكى گەورەو ستەم و ناعەدالەتييەكى گەورەيترى دەسەڵاتە خۆماڵييەكەى كوردستان كە دزين و بەهەدەردانى دەنگى سەدان هەزار كەسى بەشمەينەتى ئەم وڵاتەيە لەپرۆسەيەكى بەناوديموكراسيدا.

وتەبێژى بزووتنەوەى ئيسلامى بەم شێوەيە گوزارشت لەيامى ئەمساڵى بزووتنەوە دەكات لەساڵيادى ڕاگەياندنيداو دەڵێت: پەيامى بزووتنەوەى ئيسلامى ئەم ساڵ لەيادى ڕاگەياندنيدا ئەوەيە كە هێشتا خەبات كۆتايى نەهاتووەو لەم وڵاتەدا ستەمكارى ماوەو سوكايەتى بەئيرادەو بژاردەو مافەكانى خەڵكى كوردستان بەردەوامە.

دەقى وتەكانى وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى:

ئەم ساڵ يادى راگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى لە(سايانزەى پێنج) هاوكات بوو لەگەڵ رووداوێكى سياسى و ستەم و ناعەدالەتييەكى گەورەيترى دەسەڵاتە خۆماڵييەكەى كوردستان كە دزين و بەهەدەردانى دەنگى سەدان هەزار كەسى بەشمەينەتى ئەم وڵاتەيە لەپرۆسەيەكى بەناوديموكراسى خۆيان ئاسادا، پەيامى بزووتنەوەى ئيسلامى ئەم ساڵ لەيادى ڕاگەياندنيدا ئەوەيە كە هێشتا خەبات كۆتايى نەهاتووەو لەم وڵاتەدا ستەمكارى ماوەو سوكايەتى بەئيرادەو بژاردەو مافەكانى خەڵكى كوردستان بەردەوامە، بۆيە پێويستە هێزە ئازاديخوازو كوردپەروەرەكانى كوردستان لەيەك سەنگەرى تێكۆشاندا درێژە بەخەباتى مەدەنى و ئاشتيانەى خۆيان بدەن لەپێناوى بەديهێنانى حوكمێكى رەشيد و دەسەڵاتێكى دادپەروەرلەم هەرێمەداو گێڕانەوەى مافە زەوتكراوەكانى خەڵك..

وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى

ژ.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *