32452593_1638044449649998_697890511532326912_n

راگەیانراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی 6 لایەنی سیاسی كوردستان لە بارەی هەڵوێست و ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكان

راگەیانراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی 6 لایەنی سیاسی كوردستان
ئەمرۆ دووشەممە 14/5/2018 (6) لایەنی سیاسی كوردستانی لەسەر ئاستی كەسی یەكەم لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجام دا بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و هەڵوێست وەرگرتن لە بارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە ( 12/5 ) دا ئەنجام درا.

بە داخەوە پرۆسەی دەنگدانی ئەلیكترۆنیەكە رووبەرووی دەستێوەردان و ساختەكاریەكی بەرنامە بۆ دارێژراوی پێش وەختە بۆتەوە، دوای تاوتوێكردنی پرۆسەكە كۆبوونەوە گەیشتە ئەم چەند بڕیارەی خوارەوە :

1. رەتكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان و كۆی پرۆسەكە بە هۆی زەوتكردنی ئیرادەی جەماوەری كوردستان و دزینی دەنگەكانیان .
2. داوای دووبارەكردنەوەی ئەو هەڵبژاردنە دەكەینەوە لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی بەزووترین كات .
3. ئامانجی راستەقینەی لایەنەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەكە بریتی یە لە بەرگریكردن و گەڕانەوەی استحقاقی راستەقینەی دەنگدەرانی گەلەكەمان .
4. بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە هەموو رێكارە سیاسی و یاسایی و مەدەنیەكان دەگرینە بەر دوور لە هەموو جۆرە توند و تیژیەك .
5. پێكهێنانی لێژنەیەكی هاوبەش لە هەماهەنگی نێوان ئەم (6) لایەنە بۆ بەدواداچوون و گێرانەوەی دەنگە دزراوەكانی جەماوەر و دەرگاش كراوەیە لەبەردەم هەر لایەنێكی تری سیاسی كە ئامادەبێت بەرگری لە مافی دەنگدەرانی گەلەكەمان بكات .
6. داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەین بە خێرایی بەدەم داوا كاریەكانمانەوە بێت ..

بزوتنەوەی گۆڕان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان

 

ش.ك

بابەتی دواتر

3-44

سوده سه ر سورهێنه ره كانى تۆوی كەتان

زانایان بۆیان دەركەوتووە، ئەو پێكهاتانەی لە تۆوی كەتان و تۆوی هەندێ دانەوێڵەو سەوزەدا هەن، دەتوانن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *