Capture

هەولێر… ئەمڕۆ دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە شەش لایەنی سیاسی لە هەولێر كۆبونەوە و تاوتوێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیانكرد و ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆپیشاندان ساز دەكەن.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 15ی ئایاری 2018 شەش لایەنی سیاسی لە هەولێر پایتەخت لەسەر پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوەو دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: كاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر خۆپیشاندانێكی فراوان ساز دەكەین.

 

نوێنەرانی ئەو شەش حزبە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن تاوەكو بتوانن دەنگ و ئیرادەی گەل بگێڕنەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *