ffff

چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە پێی دەستووری وڵات

بە گوێرەی دەستووری عێراقی، پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت ماوەی ٩٠ ڕۆژ بخایەنێت کە ئەوەش بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕدەبێت.

سەرەتا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ڕادەگەیەنێت، وەکو ئەوەی دوێنێ ڕایگەیاند.

دواتر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە پەرلەمانی نوێی هەڵبژێردراو دەکات لە ماوەی ١٥ ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆببنەوە.

پەرلەمانتاران لە یەکەم دانیشتنیاندا سەرۆکی نوێی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵدەبژێرن کە ئەوەش بە پێی دەنگی زۆرینە دەبێت.

پەرلەمان دەبێت لە ٣٠ ڕۆژی دوای دانیشتنی یەکەمی پەرلەماندا سەرۆک کۆماری نوێی وڵات هەڵبژێرن کە ئەوەش بە پێی دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران دەبێت.

سەرۆکی نوێ لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا دەبێت بە فەرمی پاڵێوراوی گەورەترین بلۆکی پەرلەمان ڕاسپێدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەرفەتی هەیە تا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت و پێشنیازیبکات بۆ پەرلەمان تا پەسەندی بکات.

دەبێت پەرلەمان بەرنامەی حکومەت قبوڵبکات، هەروەها بە جیا دەنگ لەسەر وەزیرەکان بدات کە دەبێت دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنن.

ئەگەر سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو نەیتوانی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا هاوپەیمانێتییەکی فەرمانڕەوا پێکبهێنێت، یاخود ئەگەر پەرلەمان کابینەی پێشنیازکراوی سەرۆک وەزیرانی دیاریکراوی ڕەتکردەوە، ئەوا دەبێت سەرۆک کۆمار لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کاندیدێکی دیکە بپاڵێوێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *