pukpdk

رێكه‌وتنێكی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بێت

 

سه‌رچاوه‌يه ك به‌ ماڵپه‌ری (به‌غداد توده‌ی )راگه‌یاندووه‌ تاوه‌كو ئێستا رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی وه‌ك خۆی ماوه‌ ، كه‌له‌ساڵانی رابردوو له‌ نێوان سكرتێری كۆچ كردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ( مام جه‌لال تالبانی )و ( مه‌سعود بارزانی ) سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بووه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌رده‌گرێت ، ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێده‌سپێردرێت ، كاره‌كه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌رێكه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان ، وه‌ تایبه‌تمه‌ندی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پێ ده‌درێت .

له‌ كۆتایدا سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ بو  ماڵپه‌ری (به‌غداد توده‌ی ) له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حزب  ئه‌نجام ده‌درێت تاوه‌كو بزاندرێت ئه‌و لایه‌نه‌ كامه‌ كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشكه‌ش ده‌كات ، دواتر له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و كه‌سه‌ش یه‌كلا ده‌بنه‌وه‌ بۆپۆسته‌كه‌ی پێده‌درێت .

به لام هيشتا روننيه بارتى و يه كينى له سةر جي بنه مايه كى بيشوه خته و به نيوه ندگيرى كى ئه م ريكه وتنه يانكردووه.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

3-44

سوده سه ر سورهێنه ره كانى تۆوی كەتان

زانایان بۆیان دەركەوتووە، ئەو پێكهاتانەی لە تۆوی كەتان و تۆوی هەندێ دانەوێڵەو سەوزەدا هەن، دەتوانن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *