7

سکۆتلاند دووەم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدەدات

سەرۆکوەزیرانی سکۆتلاند رایگەیاند، هەرێمەکەی هەوڵدەدات گشتپرسییەکی دیکە رێکبخات بۆ ئەوەی لە رێگایەوە دانیشتوانی هەرێمەکەی بڕیار لە سەر مانەوە لەگەڵ بەریتانیا یان سەربەخۆیی بدەن. 

لە گوتەیەکدا لە شاری ئیدنبێرگ، نیکۆلا ستێرجن، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلاند رایگەیاند، بەریتانیا دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکان بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، گرنگە حکومەتی هەرێمەکەشی هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەڵبگرێت.

لە ساڵی 2014دا سکۆتلاندییەکان لەڕێگەی گشتپرسییەکەوە سەربەخۆیی و جیابوونەوەیان لە بەریتانیا رەتکردەوە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئەو هەرێمە پێیوایە ئەنجامی گشتپرسیەکەی ساڵی رابردووی بەریتانیا هەموو شتێکی گۆڕی و هەربۆیە دەبێت سکۆتلاندییەکانیش بەرژەوەندی خۆیان بپارێزن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *