1352018106800_aaa

زیا پترۆس: شێوازی دەنگدانی ئەلیكترۆنی هەڵەیەكی گەورە بوو پێشێلكاری له مافی دەنگدان كرا

زیا پترۆس كەبەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی:” ئەم شێوازی دەنگدانە نە كلاسیكی كۆن بوو وە نەشێوازی تازەی ئەلیكترۆنی بوو بەڵكو لەنێوان هەردوكیاندا بوو، چونكە ڕێك نەخرابوو بەتەواوی خەلەلی دروست هەبوو لەناو ئەو سیستمە ئەلكترۆنی نیە تەنها لاپەڕەی دەنگدان سكان كراوە و نێردراوە بۆ سەنتەری سەرەكی لەوەش گومان هەیە كێ و چۆن ئەو دەنگانە ئەژماركراون؟ ئەمانە هەموی دەبێت كۆمسیۆن وەڵامیان بداتەوە بۆ خەڵك وە لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە تازەیە سەدا سەد دڵنیام كێشە هەبوە و هەیە لەم پڕۆسەیە.”

 

سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەم شێوازی دەنگدانە هەڵەیەكی گەورە و پێشێلكاری مافی دەنگدەر بوو، وەك دەستەی مافی مرۆڤ بەهۆی ئەو كێشە و گرفتانەی ڕوویاندا بەدووری نازانین ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكاندا كرابێت.

 

زیا پترۆس سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:” ئەم شێوازی دەنگدانە نە ئەلكترۆنی بوو نە شێوازی كۆن، هەر لەسەرەتاوە هەڵەیەكی گەورە و پێشێلكاری مافی دەنگدەر بوو، ئێمە وەك دەستەی مافی مرۆڤ بەهۆی ئەو كێشە و گرفتانەی ڕوویاندا بەدووری نازانین ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكاندا كرابێت وە هەر هاوڵاتیەك یا لایەنێكی سیاسی دەڵێت دەنگم فەوتاوە، كوا دەنگەكەم ئەوا چ بە تاك یاخود كۆ دەتوانن بابێن لای ئێمە سكاڵا وەردەگرین و كاری بۆ دەكەین بەپێی یاسا هەموو شتێكمان پێدەكرێت و بۆڕای گشتی بڵاودەكەینەوە”.

 

هەروەها ووتیشی:” ئەم شێوازی تازەی دەنگدانە كەهێنایان و پەیڕەویان كرد(شێوازی دەنگدانی ئەلیكترۆنی) هەڵەیەكی گەورە و پێشێلكاری مافی دەنگدان لەناو ئەم سندوقانە كرا، چونكە لەسەرەتای دەستپێكردنی دەنگدان خەڵكانێك بوو دوو كاتژمێر و سێ كاتژمێر چاوەڕێیان دەكرد بۆ دەنگدان یا ئامێرەكە كاری نەدەكرد یا پەنجەمۆر، هەروەها ئەوەی لەكەركوك و سلێمانی ڕویداوە كێشەی گەورەیە و تائێستا چارەسەرنەكراوە هیوادارین لای كۆمسیۆنەوە بەزویی چارەسەر بكرێت”.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو شێوە ناڕێكانەی هەبوو بەڕای ئێمە هۆكارێكە بۆ ئەوەی ساختەیی بكرێت واتە گومانی ساختەكاری هەیە بەڵام ئەوە ئیشی ئێمە نیە كاری كۆمسیۆنە و پێویستە كۆمسیۆن داواكاری و گومانی ئەو لایەنانە بەهەند وەرگرێ و بەدواداچونی یاسایی بكاتەوە پاشان بۆ ڕای خەڵكی گشتی بڵاوبكاتەوە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4d3e1e7047928e3cc7849f99d3c112bd

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە. کاربەدەستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *