D082E8F6-234D-4E18-9D5E-4FFF9849335A_cx0_cy6_cw0_w1023_r1_s

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: ئاگاداری هەوڵی ساختەكارین لەهەڵبژاردنەكانی عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، یەكەم هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

هێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئاگاداری هەوڵی ساختەكارین لەهەڵبژاردنەكانی عێراق.

وتەبێژەكە راشیگەیاند، ئاگاداری ئەوەشن، كە كۆمسیۆن لەبارەی هەڵوەكانی ساختەكاری لێكۆڵینەوە دەكات، ئەوەش هەنگاوی گرنگە بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی لەو بارەوە دروستبووە.

ناوەرت باسی لەوەش كرد، بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەلایەن رێكخراوە مەدەنی‌و نێودەوڵەتییەكانەوە بە دەستی ئەوان گەیشتووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاڕادەیەك متمانەپێكراوە.

هێزەر ناوێرت باسی لەوەش كرد، كە ئێستا دوای هەڵبژاردنەكان گرنگە پێكهاتەكان گفتوگۆ بكەن‌و بەشداری لەپرۆسەی پێكێهانی حكومەتی داهاتوو بكەن.

ئه مه له كاتيكدا ديت كه رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو، كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەدڵی چەند لایەنێكی سیاسی نییەو باس لەوە دەكەن، “ساختەكاری كراوەو دەستكاری ئەنجامەكان كراوە”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *