7424Image1

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا دەدات

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە گوایە لە شاری هەولێر حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا تۆمارکرابێت.

خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەرێمی کوردستان و هەولێر تۆمار نەکراوە و سەرجەم دەنگۆکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە دوورە لە ڕاستیەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، پێشتر باسیان لەوە کردووە کە گوایە کەسێک لە نەخۆشخانەی گشتی هەولێر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدابێت بەڵام پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ناوبراو نەخۆشییەکی تری هەبووە.

هاوکات لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک چەندین پەیج دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر بڵاوبووەتەوە  و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

نەخۆشی ئیبۆلا بۆ یەکەم جار لە شاری ئیبۆلا لە وڵاتی زائیر لە ناوەڕاستی ئەفریقا دەرکەوتووە لە ساڵی ١٩٧٦ و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە.

f>iJ

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *