32667529_771791976543880_1444902108762472448_n

ئەنجومەنی شورای ناوەندی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆ بونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ی ئایاری٢٠١٨) بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و بە ئامادەبونی ئەندامانی شورا کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی ئەنجام درا. لەو کۆبونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عیراق و کوردستان وناوچەکەو پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراو کۆبونەوەکە لەسەر ئەم خالە گرنگانە وەستا.
١- ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لە ئیمانداران و به رنامه ی مه ڵبه ند و لق و ناوه نده کانی بۆ مانگی ڕه مه زانی پیرۆز هه ڵسه نگاند.
٢-شورای بزوتنەوەی ئیسلامی سوپاسی تێکرای مه ڵبه ند و مه کته ب و ئۆرگانه کان و دەنگدەرانی لیستی ١٧٥ی یەکگرتووی ئیسلامی و کاندیدەکان وکاندیدانی بزوتنەوەی ئیسلامی و بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان وزانایانی ئاینی وخوشکان و ریش سپی و پیاوماقولان و کەسایەتیە کان وعەشیره ته کان کرد.


٣-شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە توندی ئیدانەی ئەو شالاوە نه خشه بۆ داڕێژراوه ی تەزویری کردلە بەرامبەر دەنگ و ئیرادەی خەلک که زیان مەندی یەکەم تێیدا لیستی ١٧٥ بوو.


٤- کۆبونەوەکە جەختی کردەوە لەسەر یەکریزی هەماهەنگی حزبەکانی دەرەوەی دەسەلات لە بەرامبەر هەموو شێوزەکانی گەندەلی و ستەمکاری وزەوتکردنی دەنگ .


٥- کۆبونەوەکە ئەزمونی هاوکاری کاری هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی ئیسلام ویەکگرتوی ئیسلامی لەناو لیستی ١٧٥دا هەلسەنگاند و بە ئەزمونێکی سەرکەوتوی کاری هاوبەشی نێوان ئیسلامیەکان دانا .


6- شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە توندی ئیدانەی تاوانی کۆمەڵکوژی فەلەستینیەکانی کرد بە دەستی ئیسرائیل وامریکا.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

57387498

112 هاوولاتی فەلەستینی شەهید بوون

ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە بریندار دەبن هەندێكیان گیان لەدەست دەدەن و بەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *