1752018655600_SAFINDZAYI2652017

‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی كه‌مكرده‌وه‌

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی رەمەزانەوە ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا كاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

وتەبێژی حكومەت دەشڵێت، “بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك”.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 17ی ئایاری 2018، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *