eed0dced1c00fdc7328c7a1aa1ea57bc_M (1)

بەهۆی دەرنەچوونی لە وانەیەک خوێندکارێک لە كەلار فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلار خوێندکارێکی ١٤ ساڵ بەهۆی دەرنەچوونی لە وانەیەک فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت.

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، ئەمڕۆ خوێندکارێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو.

ئەوەش ڕاگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بەوتەی خوێندکارەکە دوای ئەوەی لە وانەیەک دەرنەچووە فیشەکێکی بە قاچی خۆیەوە ناوە.

رونیشکردەوە، خوێندکارەکە لە ڕەگەزی کورە و تەمەنی ١٤ ساڵە و خوێندکاری خوێندنگای لەیلا قاسمە لە قەزای کەلار.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، خوێندکارەکە بەهۆی فیشکەکەوە برینداربووە و لەئێستاشدا چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *