301271752018_152640053506020500

نوێترین تایبه‌تمه‌ندی گۆگڵن بۆ مانگی ره‌مه‌زان

كۆمپانیای گۆگڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ سازی كردبوو سێ‌ تایبه‌تمه‌ندی گرنگی كۆمپانیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ خۆی له‌ خوارزمیه‌ی گه‌ڕان و ئه‌پڵیكه‌یشنی پێنوس و قیبله‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌م كه‌ كۆمپانیای گۆگڵ پێشكه‌شی  به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیایكه‌ی كردووه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوارزمیه‌ی گه‌ران، واته‌ كۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌تن به‌ مانگی ره‌مه‌زان.

ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك وشه‌ بنوسیت  كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ ره‌مه‌زان، ئه‌وا له‌ گه‌راندا سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ ره‌مه‌زانت پیشكه‌ش ده‌كات.

تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م بریتی یه‌ له‌ ئه‌پڵیكه‌یشتنی ( پێنوس)، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌ سایته‌كه‌دا بوونی هه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به‌هۆیه‌وه‌ كارتی پیرۆزبایی دروست بكه‌ن  به‌و پێنوسه‌ له‌سه‌ری بنوسن و نه‌خشی بكه‌ن و پاشان وه‌ك نامه‌ بۆ هاوڕێكانی بنێرن.

بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ گۆگڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی به‌ ناوبانگ له‌ بواری جوان نوسیندا هامه‌هه‌نگی كردووه‌، وه‌ك هونه‌رمه‌ند (إل سید) كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووه‌ و شێوازه‌ نوسینه‌كانی عه‌ره‌بی ئاوێزانی هونه‌ری گرافیتی كردووه‌، هاوكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان ( وسام شوكت و سوره‌یا سه‌ید) ی پاكستان یهاوكاری گۆگڵیان كردووه‌.

تایبه‌تمه‌ندی سێیه‌م كه‌ دواین تایبه‌تمه‌ندیه‌ بریتی یه‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی ( قیله‌) به‌هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌ مسوڵمانان گه‌ر په‌یوه‌ست بن به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ یان نه‌بن، ده‌توانن ئاراسته‌ی قیبله‌ بدۆزنه‌وه‌.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *