1280x960

ھیچ کێشەیەک لەبەردەم دابەشکردنی موچە لەئێستادا نەماوە

لیژنەی ئاسایش و ناوخۆو ئەنجومەنە خۆجێیەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە لەبارەی ھۆکاری دواکەوتنی موچەی مانگی دوی ئەمساڵی دەزگای ئاسایش دەدات، جێگری سەرۆکی لیژنەکەش تەئکیددەکاتەوە، بەھۆی پرۆسەی ھەڵبژاردن و بونی چەند ڕۆژێکی پشوەوە دابەشکردنی موچەی ئەو ھێزانە دواخراوە ئەگەرنا ھیچ کێشەیەک لەدابەشکردنی موچەدا نییە.

نازم کەبیر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆو ئەنجومەنە خۆجێیەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، “دواکەوتنی موچەی مانگی دوی دەزگای ئاسایشی ھەرێم بەھۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بونی چەند ڕۆژێک پشوو لەم ھەفتەیەدا بوە، ئەگەرنا ھیچ کێشەیەک لەبەردەم دابەشکردنی موچە لەئێستادا نەماوە”.

وتیشی:”چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ موچەی مانگی دوی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆدا موچەی دەزگای ئاسایشیش دابەشبکرێت، جگەلەوەش حکومەت ھیچ گرفتێکی نییەو ھۆکاری سەرەکی دابەشکردنی موچەی چەند ھێزێکی ئەمنیش پرۆسەی ھەڵبژاردن بوە”.

ناوبراو  ڕونکردەوە، “بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە ئامادەدەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە وەزارەتی دارایی بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەکانیان و کاتەکەی دەدات”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *