101752018_111352018_fgbcgfdg

كۆبوونەوەی شەش لایەنەكە لە بارەگای حزبی شیوعی لە سلێمانیى بەڕێوەچوو

باسك-  لە شاری سلێمانیى كۆبوونەوەی شەش لایەنەكە لە بارەگای حزبی شیوعی بەڕێوەچوو و تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر ساختەكارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی 12ی مانگدا.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جیاوازی زۆر لە دەنگی لایەنەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە لە هەرسێ پارێزگاكانی هەرێم، دەنگی شەش لایەنی سەرەكی هەرێم چووە بۆ چەند هێزێكی دیكەو هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزووتنەوەو شیوعی رایدەگەیەنن “بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەنگەكانی هەژماركردووەو ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەتەوە”.

ئه مه له كاتيكدايه دووشەممەی رابردوو هەر شەش لایەنی، هاوپەیمانی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، بزوتنەوە و شیوعی، دوای كۆبوونەوەیان بڕیاریاندا بە توندی كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن رەتبكەنەوەو داوایان كرد بە زووترین كات هەڵبژاردنەكە دووبارە بكرێتەوە.

ئەو شەش لایەنە ئاماژەیان بەوەشكردووە، “ئەنجامە بەراییەكان و كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە تەواوی رەتدەكەینەوە، بەهۆی زەوتكردنی ئیرادەی جەماوەری كوردستان و دزینی دەنگەكانیانەوە”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *