chickens_white broilers_buhanovskiy_iStock-468567374_0

چاودێری بازرگانی سلێمانی: ناتوانین نرخەكەی جێگیربكەین و بەردەوام نرخەكان دەگۆڕێن

له گه ل ئه وه ى نرخى مريشك له گه ل هاتنى مانگى ره مه زان به رز بووه وه  چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووه لەئێستادا كێڵگە پەلەوەرییەكان جووجك داغلی كێڵگەكانیان ناكەن، ئەوەش هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكەی، لە ئێستاشدا نرخی مریشك  سێ هەزار بۆ سێ هەزارو ٥٠٠ دینارە لە ناو شاری سلێمانی.

سەبارەت بە ناردنه ده ره وەی وتى:  مریشك دەنێردرێتە دەرەوە بۆیە نرخەكەی گران بووە وتیشی، ئەگەر نرخی مریشك بگاتە سێ هەزار و ٥٠٠ دینار بە هیچ شێوەیەك ناهێڵێن برواتە دەرەوەی هەرێم.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رونیشیكردەوە: “لە ئێستادا ناڕێكییەك هەیە لە داخڵكردنی جووجەڵە لەلایەن كیڵگە پەلەوەرییەكانەوە، ئەگەر خۆیان هاوكاری یەك  بن و ئەو بازارە ئازادەی لە كوردستاندا هەیە رێكبخرێتەوە و داتایەك دابنرێت بۆ داخڵكردنی جووچك بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان دەتوانین نرخێكی گونجاو دابنێین بۆ مریشكەكان، بەڵام بەم شێوە ناڕێكە بێت ناتوانین نرخەكەی جێگیربكەین و بەردەوام نرخەكان دەگۆڕێن” .

 

ش.ك

بابەتی دواتر

0-bodja-para-drawy-iraq-am

317 ملیارەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان

بەپێی زانیارییەكان، بەغدا 317 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتووش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *