498

یان كوبیش: كۆمیسیۆن پێویسته‌ به‌زوویی بكه‌وێته‌ كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه‌، له‌ هه‌موو سكاڵاكان

یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوا له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات، بۆ به‌زوویی ده‌ست بكات به‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سكاڵایه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و به‌ ده‌ست ده‌نگى سندوقه‌كان هه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى یونامی-دا هاتووه‌، یان كوبیش، له‌مباره‌وه‌ وتی”كۆمیسیۆن پێویسته‌ به‌زوویی بكه‌وێته‌ كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه‌، له‌ هه‌موو سكاڵایه‌كان به‌ گرتنه‌خۆی، به‌ گوێره‌ی پێویست، ده‌ستكردن به‌ هه‌ژماركردنی هه‌نده‌كییانه‌ (جوزئی) ی به‌ده‌ستی له‌ بنكه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له‌كه‌ركوك”.

یونامى هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”ئه‌وه‌ش گرنگه‌ كه‌ بۆ پته‌وكردنی متمانه‌ به‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدرێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *