23795484_1548872528536645_7416729075416694104_n

کەڵەگایی ئەمریکا!!

کەڵەگایی ئەمریکا!!

ئەحمه د وه رتى

ئەمریکا بێ گوێدانە پرەنسیپە ئەخلاقی و یاسایی و نێودەوڵەتیەکان مامەڵە لە گەڵ پرسەکانی گەلان و ماف و ئازدی و چارەنووسیان دەکات، ئەوەتا دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤/ ٥/ ٢٠١٨ باڵوێزخانەکەی گواستەوە بۆ قودس وەک داننان بەوەی کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە، لە کاتێکدا هەموو بڕیار و ڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان قودس بە داگیرکراو و شارێکی فەلەستینی لە قەڵەم دەدەن.
هەروەک ترەمپ بێ گوێدانە ناڕەزایەتی وڵاتانی زلهێزی تر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە کە لایەنێکی ڕێککەتنەکەن، ئەی گەر ئەمە کەڵەگایی نەبێت چی ترە؟!
هەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠ فەلەستینی خەڵتانی خوێن کران و شەهید بوون و، زیاتر لە ١٧٠٠کەسیش بریندار بوون کە دژی داگیرکاری و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو و ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان بە دنیا.
ئەوەی مایەی نیگەرانی و گاڵتەجاڕییە، وێڕای بێ بایەخی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتیەکان، بێ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و بەناو ئیسلامییە لە بەرامبەر ئەو پێشێلکاری و سوکایەتیەی بە ماف و ئازادی و کەرامەتیان دەکرێت، هەروەک پێشتریش بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بوون بەرامبەر پرسەکانی تری ناوچەکە وەک پرسی کورد و دەستێوەردانەکانی وڵاتانی بیانی و هەرێمی لە کاروباری گەلەکانیان و یاری کردن بە چارەنووسیان!!

بابەتی دواتر

FB_IMG_1548187866329

بۆ ئەوەی چاکسازی ڕاستەقینە شین بێت

عوسمان حەمە کەریم زەڵمی زیاد لە چواردە سەدەیە قورئانی کەریم وەک کۆتا پەیامی خوای (الرحمن)، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *