141432017_ker14-3

له‌سه‌ر داوای‌ توركیا هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌شه‌وی‌ ڕابردووه‌وه‌ ڕاگیراوه‌

لەشەوی ڕابردووەوە ھەنادرەی نەوتی کەرکوک بەھۆی “کێشەیەکی تەکنیکی”یەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوەو تائێستا دیار نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکووری ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن تورکیاوە ئاگادارکراونەتەوە کە ھەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرن و لەو کاتەوە ڕاگیراوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتیشی، لایەنی تورکی وتویانە ڕاگرتنەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوەیەو لەسنوری تورکیا ڕوویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ھەناردەی نەوتی کەرکوک بە کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور و کێڵگەکانی ئاڤانا و بای حەسەن-یشەوە کە لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستانن ڕاگیراوە.

بەوتەی سەرچاوەکە ھەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا لەئێستادا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل رۆژانەیە بە جۆرێک ٨٠ ھەزار بەرمیلی لەکێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکورەوەیەو ئەوی دیکەش لە کێڵگەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە ھەناردەدەکرێت.

ڕونیکردەوە، کۆمپانیای نەوتی باکور جگە لەو ٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتەی بۆ تورکیای دەنێرێت ٤٠ ھەزار بەرمیل نەوتیش رۆژانە بە پاڵاوگەی کەڵەک دەدات.

ھاوکات ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، ھۆکاری ڕاگرتنەکە تائێستا نەزانراوەو تەنھا ئەوە زانراوە کە لایەنی تورکی داوای ڕاگرتنی کردووە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *