KAKAYY

سه‌عید كاكه‌یى: ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، به‌پێى یاسا كاریان نه‌كردووه‌

سه‌عید كاكه‌یى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بو کەناڵی شه‌رقییه‌ رایده‌گه يه نيت: ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان روویدا به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، به‌پێى یاسا كاریان نه‌كردووه‌و كۆمسیۆن ئه‌نجامى سه‌ر سندوقه‌كانى نه‌دایه‌وه‌ به‌ لایه‌نه‌كان.
كاكه‌یى له‌ میانى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ کەناڵی شه‌رقییه‌ رایگه‌یاند، “هاوپیشه‌كانم به‌پێى یاسا كاریان نه‌كرد، بۆیه‌ ئه‌مه‌ روویدا، ده‌بوو كۆمسیۆن ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ بدات بە هه‌ر لایه‌نێكى سیاسى كه‌ ئه‌نجامه‌كانى تێدابوو، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌سه‌ر سندوقه‌كه‌ بوو، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌و یاساى په‌یڕه‌و نه‌كرد هیچى نه‌دا به‌ لایه‌نه‌كان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، داواى له‌ كۆمسیۆن كرد فلاشه‌كه‌ بده‌ن به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ گومانیان هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌وه‌شیان نه‌كرد، “من ئه‌وه‌ى لام گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێك نیم، ته‌نها ده‌نگى هاوڵاتیان بۆ من گرنگه‌”.

“ته‌نها ویستم گومانه‌كان له‌ناو به‌رم، ئێمه‌ یه‌كه‌م جار بوو ئه‌و ئامێرانه‌مان خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، پێویسته‌ كۆمسیۆن هه‌موو كاره‌كان به‌پێى یاسا بكات، من له‌ لایه‌ن كه‌سه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌م لێنه‌كراوه‌، هاوڕێیانم خۆیان ئه‌مه‌یان وتووه‌،

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *