32857561_2028142610839514_2069142602707369984_n

رابەری گشتی: ساختەكاری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو كراوە

ماموستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، رایدەگەیەنێت، هیچ متمانە ‌و ئومێدكمان بە كۆمسیۆن نیە بۆ گێڕانەوەی دەنگی دزراوی خەڵكی كوردستان ‌و پرۆسەی ساختەكارییەكەش بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو كراوە ‌و پێشتر رێژەی كورسی هەر یەك لەلایەنە بەشداربو‌وەكان دیاری كراوە.

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان، دەشڵێت: پرۆسەی ساختەكارییەكە بە پشتگیری ئەو هێزانە كراوە كە سودمەندن لە شێوازی حكومڕانی ئێستای هەرێم ‌و عێراقیش، بۆیە وەك شەش لایەنە سیاسیەكە بە ئەنجامە ساختەكانی هەڵبژاردن رازی نابن هەموو هەوڵێك دەدەن لەپێناو گێڕانەوەی ئیرادەی دەنگدەراندا.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

57387498

112 هاوولاتی فەلەستینی شەهید بوون

ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە بریندار دەبن هەندێكیان گیان لەدەست دەدەن و بەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *