511

ململانێی ئەمریكا و ئێران لە سەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق زه ره ر مه ندي سه ره كى ئوبوزسيونه كوردى و سونييه كانن

له ململانێی ئەمریكا و ئێران لە سەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق زه ره ر مه ندي سه ره كى ئوبوزسيونه كوردى و سونييه كانى كوردستان و عيراقن له و ريكه وتنه نهينيانه.

پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 هەریەكە لەووڵاتانی ئێرانی و ئەمریكا چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیان نەكرد و لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەكان، بەشێوەی جیاجیا هەوڵەكانی خۆیان خستەكار بۆئەوەی كە بتوانن پرسی پێك هێنانی حكومەتی نوێی عێراق لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلای بكەنەوە.

ئەمریكیەكان لەرێگەی برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی دژی داعش، و ئێرانیەكانیش لەرێگەی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، هەوڵەكانیان چركردۆتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
مەكگۆرك و سولەیمانی بە دوو بەهێزترین كەسایەتی دادەنرێن كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر روودا و پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە بۆیە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەژێر كاریگەری ئەم دووكەسایەتیەدا دەبێت.
كاریگەری ئەنجامی هەڵبژاردن
ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ ئەمریكیەكان و ئێرانیەكانیش بەو پێیەی هەردوولایان چاویان لە سەر دوو كارەكتەری سەرەكی بوو لە عێراق كە ئەوانیش (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و (نوری مالكی) سەرۆك وەزیرانی پێشووتر، بەڵام هیچ یەك لەم دوو كەسایەتیە نەیان توانی ببنە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان.
ئەوەی كە هاوكێشەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق زیاتر ئاڵۆز دەكات بریتیە لە سەركەوتنی (موقتەدا سەدر) كە سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەكی دەكرد لەژێرناوی (سائیرون) كە پێكدەهات لە شوعیەكان و ئیسلامیەكانی عێراق.
بەپێی ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەكان بە(54) كورسی هاوپەیمانی سائیرون براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانە، لەدوای ئەویش هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری  كە سەركردەی دیاری حەشدی شەعبییە توانیویەتی (47) كورسی بەدەست بهێنێت.
حەیدەر عەبادی كە پێشبینی دەكرا ببێتە براوەی یەكەم لە سەر ئاستی عێراقی توانی (42) كورسی بەدەست بهێنێت لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نەسر (سەركەوتن) و، نوری مالكی-ش كە بەر لەهەڵبژاردن وەك دووەم بەهێزترین كەسایەتی سیاسی عێراق دەردەكەوت و خۆی نمایش دەكرد بە پێی ئەنجامە بەراییەكان تەنها (26) كورسی بەدەست هێناوە.

جانسى موقتەدا سەدر دەدرەوشێتەوە و عەبادی هيشتا جانسى ماوه

ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پێمان دەڵێت كە خۆری نوری مالكی لە ئاوابووندایە و لەبەرامبەردا جانسى موقتەدا سەدر دەدرەوشێتەوە، تاوەكو ئێستاش عەبادی هيشتا  مانەوەی لە گۆرەپانی سیاسی عێراقدا جانسى ماوە هەرچەندە براوەی سێیەمە لە سەر ئاستی عێراق، بەڵام بەهۆی پشتگیری كردنی ئەمریكییەكان لێی تاوەكو ئێستا ئەگەری رۆڵگێرانی لەحكومەتی نوێی عێراق بەهێزە.
ئەمریكا و ئێران چۆن دەیانەوێت دۆستەكانیان رێك بخەن بۆ یەكلای كردنەوەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دوابەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوێنەری تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەهاوپەیمانی دژی داعش برات مەكگۆرك  دەگاتە عێراق و دەست بەكۆبوونەوەكانی دەكات لەگەڵ لایەنەسیاسەكانی عێراق، لەبەرامبەریشدا ئێرانیەكان ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی دەنێرنە عێراق بەمەبەست رێكخستەوەی ماڵی شیعە و بە ئومێدی ئەوەی كە بتوانێت سیاسەتی ئەمریكیەكان فەشەل پێبێنت.
ئەمریكیەكان چاویان لەسەر عەبادیه
ئەمریكیەكان پێش راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن چاویان لەسەر عەبادی بوو بۆئەوەی كە بتوانێت زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت و پرسی سەرۆك وەزیران یەكلای بكاتەوە، بەڵام ئەم خەونەی ئەمریكیەكان ئاڵۆزی تێكەوت كاتێك لەسەر ئاستی عێراق عەبادی بوو بەسێیەم براوەی هەڵبژاردن.
ئەمریكیەكان هەموو هەوڵەكانی خۆیان خستۆتە كار بۆ ئەوەی كە كاریگەری مالكی و هادی عامری لە حكومەتی نوێی عێراقدا كەم بكەنەوە، چونكە ئەم دوو كەسایەتیە راستەوخۆ وابەستەی سیاسەتەكانی ئێرانن لە عێراق و بە دۆستی ئێرانیەكان و نەیاری ئەمریكا ناسراون، لەبەرامبەردا ئێرانیەكان دەیانەوێت كە ئەم دوو كەسایەتیە رۆڵ بگێرن لەحكومەتی نوێی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن لە سەر حسابی عێراق بەرژەوەندییەكانی خۆیان بەدی بهێنن.
له ئيستادا ئەمریكا لەهەوڵی لێك نزیك كردنەوەی موقتەدا سەدرو حەیدەر عەبادیدایە و مەبەستێی كە لایەنێكی كوردیش بینێتە ناو ئەم هاوكێشەیەوە بۆ دروست كردنی گەورەترین و بەهێزترین كوتلەی هاوپەیمانی لەناو پەرلەمانی عێراق.
زه ره ر مه ندي سه ره كى ئوبوزسيونه كوردى و سونييه كانى كوردستان و عيراقن له و ريكه وتنه نهينيانه.
ش.ك

بابەتی دواتر

1534780847whatsapp-image-2018-08-20-at-19.36.10

ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی ده‌وێت تاكو له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی نۆجه‌با وتی که‌ ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی له‌ عێراق ده‌وێت تا هیزه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌م …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *