30944348_1809800939041921_1195249964_n

نوێنەرەکەی ئەمریکا بەم پرسیارانە ئیحراج بكه ن

ئەو لایەنانەی کەلەگەڵ ماکگۆرکدا کۆ دەبنەوە پێش ئەوەی ئەو ئەوان ئیحراج بکات بەگەڕانەوە بۆ 
بەغدا بەو دەرەنجامە دزی لێکراوەوە ئەوان نوێنەرەکەی ئەمریکا بەم پرسیارانە ئیحراج بکەن:
يه كه م ـ بۆچی ئەمریکا هەمیشە پارێزەری دەسەڵاتە دکتاتۆرەکانە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەرعیەت بەهەموو پێشێلکاریەکانیان دەدەن؟
دووه م ـ بۆچی ئێوە بوونەتە پارێزەری ئەو دەسەڵاتە تاڵانچی و گەندەڵانەی بانکەکانی ئێوەیان پڕ کردووە لەپارەی دزراوی وڵاتەکانیان؟
سييه م ـ بۆچی لەهەندێ وڵات هەڵبژاردنی نەزیهو پاک دەکرێت و هێزێک لەهەناوی خواستی گەلەکەیەوە دێتە پێش ئێوە پشتیوانی ناکەن و پیلانی لێ دەگێڕن، بەڵام بۆ هەڵبژاردنێکی پڕ لە ساختەکاری وەک ئەمەی کوردستان خۆتان تێکداوەو هاتوونەتە سەر خەت بۆ یارمەتی ساختەکاران؟؟


جواره م ـ بۆچی ئێوە قەڵسن بەدیموکراسیەتێکی حەقیقی بۆ گەلانی ئەم ناوچەیە؟
دوای ئەو گفتوگۆیە ئەگەر بۆ دەفعی بەڵا ڕازی بوون لەبەر خاتری نوێنەرەکەی ئەمریکا بگەڕێنەوە بۆ بەغدا تەکلیفی ئەوە لەکاک ماکگۆرک و حکومەتەکەی بکەن کە بۆ تەنها یەک جاریش بێت ببنە چاودێرو پارێزەری دیموکراسیەت لەم ناوچەیەی ئێمەداو سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکەی مانگی نۆمان بۆ بکەن بێ لایەنگیری هیچ لایەک!!

 

 

ش.ك

بابەتی دواتر

32804963_447050485740185_512926727022837760_n

له ئارشيفى مه ردانه وه .. تۆ ڕاستت کرد باوکە گیان

لەپاش ڕوخانی صدام منیش یەکێک بوم لەو کەسایەتیانەی کە دەعوەت کرابوین بۆ” کۆنگرەی نیشتمانی عێراق” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *