hedy

ساخته‌كاریی هه‌ولێرو یه‌كڕیزی به‌غدا

سیسته‌می سیاسیی له‌هه‌ر وڵات و ده‌وڵه‌تێك به‌كۆمه‌ڵێك به‌ندو یاسادا گرێدراوه‌ و ڕێچكه‌ی تایبه‌تی خۆی گرتووه‌و لادان له‌و به‌ندو یاسایانه‌ سزای جۆراوجۆری بۆ دانراوه‌. تاڵانكاریی….. قۆناغی‌ تاڵانكاری‌ ئه‌و قۆناغه‌ مه‌ترسیداره‌ی‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئابووریه‌یه‌‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌و وشه‌یه‌ی ئاشنایه‌ له‌مێژووی گه‌لانی جیهاندا كاتێك سه‌رمایه‌دارو زلهێزانی دنیا له‌ڕێی هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر سامان و داهاتی میلله‌ته‌ چه‌وساوه‌كان دابگرن و وڵاتیان داگیر بكه‌ن و نه‌توانن سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌ بواری بڕیاری سیاسی و ئابووریدا به‌ده‌ست یهێنن.

 

ئێستا ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ سیاسه‌تی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری سیاسیی كوردیی هه‌ڵبژێردراون ناوبانگێكی خراپیان هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵێك گرفت له‌نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌ به‌غدا دروست ده‌كات. كۆی پڕۆسه‌ی سیاسیی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ ئاقارێكی وێرانكاریی و تاڵاتچێتی و خراپی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڕوات و شه‌ڕی ئیڕاده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌ دزراوو ویسته‌كانیان له‌ گیرفانی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ركێكی قوڕس و ئاسان نیه‌ به‌تایبه‌ت ئێستا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی12-5 به‌تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵێكی دیكه‌ی نه‌زۆكیان پیاده‌كرد كه‌ بێ ئموێدی و كۆمه‌ڵێك هیوای چێنراویان وسك كرد و دۆخێكی ده‌روونی دڵی هاوڵاتیانی داگیركردووه‌. نموونه‌ی ئێستای كورد له‌ناوخۆیدا نموونه‌یه‌كی زیندووی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره‌ سه‌پێنراوه‌كانیه‌تی له‌ وڵاتدا به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵێك كێشه‌و قه‌یرانی یه‌ك به‌دوای یه‌ك ده‌ستیان گرتووه‌ و دۆخه‌كه‌یان هه‌راسان كردووه‌. ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و سیسته‌مه‌ ساخته‌كارییه‌ی داڕێژابوو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ردا هاوڵاتییان… ده‌سه‌ڵاتداراندا ڕووبه‌ڕووی پرسیار كردووه‌ته‌وه، كه‌ بۆچی ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ویستی ده‌نگده‌ر نه‌بێت، به‌ڵكو به‌دڵی ده‌سه‌ڵات په‌نجه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ مۆربكات؟ بؤیه‌ وا ئه‌تكی دیموكراسیه‌تی كوردیی كرا هه‌رچه‌ند دیموكراسیه‌ت خۆی كلك و گوێی كرا به‌ژیانی ڕاست نه‌بێته‌وه.‌ له‌گه‌ڵ پرسیارگه‌لێكی تر ڕووبه‌ڕووی چاودێرانی سیاسیی و نوسه‌ران خۆی ده‌بینێته‌وه‌و وه‌ڵامی جدیی و باوه‌ڕپێكراویشی ده‌وێت.

 

ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هیچ كات نه‌یانویستووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا شه‌فاف بێت و ڕێڕه‌وێكی سه‌قامگیر وه‌ربگرێت به‌تایبه‌ت مه‌به‌ستمه‌ له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی، كه‌ ده‌مێكه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بوونه‌ته‌ بازرگانێكی سیاسیی و ده‌وڵه‌مه‌ندێكی زه‌به‌للاح به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بڕیارو سازش ده‌كه‌ن دوور له‌ویست و ئیڕاده‌ی كورد ته‌نانه‌ت له‌وه‌ عه‌جیب تر حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌وه‌ وه‌ك خاڵێكی خراپ له‌سه‌ر دوو حزبی كوردی دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌و نهێنیه‌ گه‌وره‌یه‌ بزانن، كه‌ ده‌مێكه‌ به‌شاراوه‌یی هێڵراوه‌ته‌وه‌.

 

خراپی په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌كان له‌فره‌ لایه‌نیه‌وه‌ بۆ دوو حزب و له‌ناو دوو حزبدا بۆ چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوودا كاره‌ساتێكی بۆ هه‌مووان خولقاندووه‌و ڕێڕه‌وی سیاسه‌تی گۆڕیووه‌ ڕه‌گه‌ ئه‌وه‌ش به‌دڵی لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان بێت، كه‌ له‌گه‌ڵ دوو هێزدا مامه‌ڵه‌ بكه‌ن باتشره‌ له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێك (هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا باس له‌تاك جه‌مسه‌ری گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا كراوه‌)، به‌ڵام زمان قسه‌یه‌ك ده‌رده‌بڕێت و دڵی ویستێكی تری هه‌یه‌.‌ نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتداران و شاردنه‌وه‌ی نهێنی گفتوگۆكان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌نگرو ده‌نگده‌رو كادیری حزبه‌كانی خۆشیان پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی سیاسیه‌تی حزبی كوردیی بووه‌ وه‌ك میرانێك له‌مێژوودا به‌رچاوده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌تا ئێستا له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ له‌ سیاسیه‌كانی پێشوو باس له‌هه‌ندێ نهێنی ده‌كرێت له‌دانوستان و گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ دوژمندا……

 

ئه‌وه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌كه‌دابێت ئه‌و زانیاریه‌ی لانیه‌و سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام ئێستا دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كورد به‌ پێگه‌یه‌كی زۆر لاوازه‌وه‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌عدا هه‌م لاوازی له‌ سومعه‌ی خۆی ڕه‌نگه‌ لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب له‌هۆڵی په‌رله‌مان و دانیشتنه‌كاندا ئه‌وه‌ به‌چاوی كورددا بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ی نوێنه‌ری كورد به‌ده‌نگی خۆتان نه‌هاتوونه‌ته‌ ئێره‌! به‌ڕاستی ئه‌وه‌ شۆك بۆ په‌رله‌مانتارانیش دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م ڕای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڵام ناشكرێت بهێڵرێت، چیتر ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستكراوه‌یی له‌هه‌موو دۆسیه‌یه‌كدا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بدات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا له‌ بابه‌تی نه‌وت و بودجه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌ هه‌مووی گرینگتر پێگهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌ كه‌ به‌بڕوای زۆرێك له‌چاودێرانی سیاسیی ئامانجی یه‌كه‌می ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ردوو حزب له‌هه‌رێمی كوردستان په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵی و مامه‌ڵه‌ی تاكلایه‌نه‌ی خۆیانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا. ململانێیه‌كی دیكه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ كوردبیكات یارییه‌كی دیكه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (پیاوه‌ سه‌ركه‌شه‌كه‌).

 

موقته‌دا سه‌در…..ئه‌و كه‌سه‌ی هیچ ڕێسایه‌كی به‌لاوه‌ گرینگ نیه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ ئه‌زموونی سیاسیی ده‌رخست وه‌ك عه‌مامه‌ ڕه‌شێكی شیعیی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كێشه‌ و ململانێیه‌كاندا سه‌ری ده‌رهێناو هاوئاینه‌كانی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێكی كێشه‌ی سیاسیی كرده‌وه‌ هه‌ر له‌دژایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ربازانی ئه‌مریكای گه‌وزانی خوێن كرد له‌عێراقدا و پاشان خۆپیشاندا له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادیدا ، به‌مدواییانه‌ش له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له‌عێراقدا شتێكی وا نه‌كرد دڵی ئێران خۆش بكات. ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی ڕێكخستنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا قسه‌ له‌گه‌ڵ كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو پارتی وه‌ك هێزی ڕكابه‌ری حكومه‌تی عێراق به‌موزایه‌ده‌ خۆی ده‌رده‌خست كه‌چی ئێستا وه‌ك پێشه‌نگی هێزه‌ كوردیه‌كان به‌خشكه‌یی گه‌ڕایه‌وه‌ ژێر ئه‌و چه‌تره‌ی، كه‌ ده‌مێك بوو به‌ تاوان ناوی ده‌برد ئه‌وه‌ی یه‌كێتی-یش له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی خاوه‌ن بڕیار و حزبێكی ناسه‌قامگیردا مامه‌ڵه‌ ده‌كات و هه‌ر زوو وای پیشانداوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا بۆ هاوپه‌یمانی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كاندا هه‌رچی چوار حزبه‌كه‌شه‌ بێ ئومێدكران له‌دووباره‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌تایبه‌ت پاش دانیشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بریت ماگکۆرک وه‌ك نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا، كه‌ پێویست ده‌كات هه‌رچوار لایه‌ن بایكۆت، یان هه‌رهیچ نه‌بێت به‌شداری حكومه‌تێك نه‌كه‌ن، كه‌ پارتی و یه‌كێتی به‌ته‌زویراتێكی زۆره‌وه‌ ده‌ستیان پێی گه‌یشتووه‌

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

29216823_1919107028130852_6277528803319642233_n

له‌ سۆشیال میدیایه‌كى درۆینه‌وه‌، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوی سێكسخوازی…

له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ژیانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ، زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان دوو رووى تایبه‌تیان هه‌بوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *