10201429122244

ئیسرائیل به پڕۆژه‌ يه كى كنێست خۆی بۆ سزادانی توركیا ئاماده‌ ده‌كات

(كنێست) له ئیسرائیل  پڕۆژه‌یاسایه‌كى خۆی بۆ سزادانێكی گه‌وره‌ی توركیا ئاماده‌ كردوه كه‌  بريتيه له ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌ به‌فه‌رمیی.

بڕیاره‌ كنێستی ئيسرائیل كه‌ به‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ناسراوه‌، تاوتوێی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا بكات، كه‌ خۆیده‌بینێته‌وه‌ له‌سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا میخال زاندبێرگ سه‌رۆكی پارتی میرتس-ی ئیسرائیل پرۆژه‌یاسایه‌كی ئاماده‌كردوه‌، بۆئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌فه‌رمی دان به‌وه‌دا بنێت كه‌ توركیا كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانی ئه‌نجامداوه‌، كه‌ تیایدا زیاتر له‌یه‌ك میلۆن ئه‌رمه‌نی كوژكراون.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل پێده‌چێت كاردانه‌وه‌ی توندی توركیای لێبكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ تا ئێستا پرسی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌لای توركیاوه‌ بابه‌تێكی هه‌ستیاره‌ و ڕێگه‌ به‌گفتوگۆكردن له‌باره‌یه‌وه‌ نادات به لايه نه كان.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *