iraq-election-2018-new

چوار لایەنەكه : بە فشاری لایەنە سیاسیییەكان بووە تا ئەو ساختەكارییەی كراوە یەكلای ببێتەوە

رۆژى هەینی 25ی ئایار دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لە سلێمانی بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە.

ئەو چوار لایەنە لە بەیاننامەكەیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ماوەی دوو رۆژە ئۆفیسی كۆمسیۆنی پارێزگای سلێمانی وێنەی كارتی دەنگدانەكانی بە ئەلیكترۆنی و لەسەر “هارد دیسك” وەرگرتووە، بەڵام بەبیانووی جیاجیا دەستی دەستی بە نوێنەری لایەنەكان دەكات.

چوار لایەنەكە دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەو هەوڵانە لە چوارچێوەی پلان بۆداڕێژراوی بەڵگە و دۆكیومێنتەكانە كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

روونیشی دەكەنەوە كە وەرگرتنی وێنەی ئەلكترۆنی كارتی دەنگدان بە فشاری لایەنە سیاسیییەكان بووە بۆ ئەوەی ئەو ساختەكارییەی كراوە یەكلای ببێتەوە له به رزه وه ندى لايه نيك.

ش.ك

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *