1014737236

فوبياى میدیاكانی ئەمریكا له مووشەكى “ئێس 500” ى رووسى

میدیاكانی ئەمریكا مووشەكى “ئێس 500″ى رووسى مەترسی  لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان دروست كردووە.

كەناڵی “سی ئێن ئێن” لەزاری سەچاوەكانی هەواڵگری ئەمریكاوە بڵاویكردەوە مووشەكەكە كە بەناوی “ئێس 500” دەناسرێت، توانیوێتی بگات بەو ئامانجی دوورییەی كە بۆیدانراوە و مەوداكەی دەگات 299 میل.

هه روه ها “سی ئێن ئێن” ده ليت: ئەمریكییەكان پێیانوایە ئەو مووشەكە روسییەی كە بەنهێنی تاقیكراوەتەوە، دەتوانێت 50 میل زیاتر لەمەودای سەرجەم ئەو مووشەكانە ببڕێت كە تائێستا تاقیكراونەتەوە.

روسیاش له باره ى تواناى موشه كه كه وه دەڵێت: سەكۆی سیستمە مووشەكییەكە دەتوانێت فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان، فڕۆكە شەبەحەكانی وەك ئێف 22 و ئێف 35 و هەروەها سەرجەم ئەو مووشەكانە بكاتە ئامانج كە خێراییەكەیان لە خێرایی دەنگ زیاترە.

ترسيكى ترى ئه مريكيه كان له و موشه كه ئه وه يه سیستمی ئێس 500ی سوپای روسیا زۆر باشتر دەتوانێت ئامانجەكانی لە گۆڕەپانەكانی جەنگدا بپێكێت تا موشه كه ئه مريكيه كان.

سه رجاوه : سى ئين ئين-

ش.ك

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *