thumb

كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان: (میکۆنۆ)هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

ئەو رەشەبا و گەردەلوولەى بە (میکۆنۆ) ناسراوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 کەس گیانیانلەدەستداوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەو زریانەی کە ماوەی دوو رۆژە چەند وڵاتێکی عەرەبی گرتووەتەوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و ئەگەر بگاتە کوردستانیش نیوە گوڕ و خێراییەکەی لەدەستدەدات، ئەوەش لەبەرئەوەیە کە دەریا و زەریا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانەدا نییە کە زریانەکە گرتوونیەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “ئەو گەردەلوولە پێویستی بە شێیە لەسەر دەریا و زەریاکان نوێدەبێتەوە، کە هاتە سەر وشکانی نزیکەی 50%ی گوڕەکەی لەدەستدەدات، لەنێوان هەرێمی کوردستان و سەرچاوەی گەردەلوولەکەش سنوورێکی زۆری وشکایی و بیابان هەیە، ئەگەر لە دەریای ناوەڕاستەوە هەڵیکردبا، زیانی بۆ کوردستان دەبوو.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *