435353535

نازم ساعیدی: هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌رپێچی زۆریان كردوه‌ له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی دابووه‌ له‌ رابردوو

دوای ئه‌وه‌ی رۆزى چوارشه‌مه‌ ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ (جه‌بار یاوه‌ر ) ئاشكرای كرد یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌ سه‌ركیه‌كان كورد بۆبه‌شداری كردن له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆناوچه‌ جێناكۆكه‌كان،  هه‌رزوو هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حیده‌ر عه‌بادی ئه‌م قسانه ى ره‌تكرده‌وه‌، وتى ” ئاماده‌ نین‌ سازش له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ين بۆناوچه‌كانی پێش (16) ئكتۆبه‌ری سالى رابردوو .

نازم ساعیدی  ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ رایگه‌یاند : سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌ پێناو پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی گه‌وره‌  هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك  بكات كه‌مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی هه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌  گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ ئیێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزی عێراقین ، ساعدی ده‌ڵێت باشترین چاره‌سه‌ر یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ماده‌ی (140).

به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌سر دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌رپێچی زۆریان كردوه‌ له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی دابووه‌ له‌ رابردوو، خه‌ڵكی شاره‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ جارێكی تر پێشمه‌رگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ .

 

ش.ك

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *