20182714548637ZZ

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ:رێككه‌وتنی ئه‌مریكیی توركیی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ یه‌په‌گه‌ له‌ماوه‌ی‌ سی رۆژدا منبج به‌جێبهێڵێت

دوای‌ لێدوانی‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی منبج، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج وه‌ڵامی دایه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیی، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتویه‌تی:  رێككه‌وتنی ئه‌مریكیی توركیی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ یه‌په‌گه‌ له‌ماوه‌ی‌ سی رۆژدا منبج به‌جێبهێڵێت و تا پێكهێنانی ئیداره‌ی نوێ، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
شه‌ڕڤان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی رۆیته‌رزی وت: رێككه‌وتن نه‌كراوه‌، سازش هه‌یه‌ له‌نێوانیان، توركیا به‌و لێدوانانه‌ كه‌ هێشتا زووه‌ رووبده‌ن، ده‌یه‌وێت ئاڵۆزیی دروست بكات و سه‌قامگیریی تێكبدات.
ش.ك

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *