sdg-3

مایكڵ ڕۆبن: پۆستی سەرەككۆمار بووە بە سەرچاوەی داهاتێكی ناشەرعی بۆ یەكێتی

مایكڵ ڕۆبن، رۆژنامەنوسی دیاری ئەمەریكی لە وتارێكدا ئاماژە بەوە دەكات، بێدەنگییەكەی مەعسوم پڕبەرهەم بوو: تەنها لە ساڵی ڕابردوودا حوكوومەتی عێراق نزیكەی 51 ملیار دیناری، نزیكەی 43 ملیۆن دۆلار، بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار تەرخان كردبوو.بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار كێشەیەكی گەورەتری لە ناوماڵی كوردەكانی عێراقی دوور دەخستەوە، ئەویش ململانێی قوڵی نێوان تاڵەبانی و بارزانی بوو،  كە لەدوای ساڵی 1975ەوە تا ئێستایش دروستبوه .
ده قى وتاره كه :
پۆستی سەرەككۆمار بووە بە سەرچاوەی داهاتێكی ناشەرعی بۆ یەكێتی؟

نوسينى : مایكڵ ڕۆبنلە كاتێكدا سەركردە سیاسییەكان بە دوای داڕشتنەوەیەكی جادوئامێزی سیاسیدان بەمەبەستی بونیادنانەوەی حوكوومەتی نوێی عێراق، هاوكات مانۆڕە سیاسییەكان لە بەغداد بەباشی بەڕێوە دەچن. بێگومان پۆستی سەرەكوەزیران، بەهێزترین پێگەی سیاسی لە عێراقدا، بۆ لایەنی شیعە دەبێت، بەڵام بەردەوامیی مانۆڕە سیاسییەكان بۆ وەرگرتنی ئەو پێگانەن كە سامانێكی زۆریان لێ چاوەنواڕ دەكرێن. دوای وەزارەتە سیادییەكان، بۆ نموونە، وەزارەتی نەوت، وەزارەتی دەرەوە، و وەزارەتی بەرگری، دوو لە سەرۆكایەتییە باڵاكان بریتین لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی كۆمار.

بۆ ماوەی نزیكەی دەساڵ لە دوای یەكەمین هەڵبژاردنی ساڵی 2005ەوە، جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرەككۆماری بە دەستەوە بوو. هەرچەند سەرۆكایەتیی پەرلەمان گرنگتر بوو، بەڵام كوردەكان لەبەر دوو هۆكار چاویان لەدووی سەرەككۆمار بوو: یەكەمجار، ئەو پێگەیە، بەشێوەیەكی گشتی، بەهۆی هەوڵی ناسیۆنالیستە عەرەبەكان، هەروەها بەشێوەیەكی تایبەتیش بەهۆی هەوڵەكانی ڕژێمی بەعسەوە بووبوو بە هۆكارێك بۆ زەوتكردنی ناسنامەی كەلتوریی كوردی و مافی هاوڵاتیبوونی یەكسان لە عێراقدا. دووەمجاریش، بەدەستهێنانی پۆستی سەرەككۆمار كێشەیەكی گەورەتری لە ناوماڵی كوردەكانی عێراقی دوور دەخستەوە، ئەویش ململانێی قوڵی نێوان تاڵەبانی و بارزانی بوو، ئەو برینەی كە لەدوای ساڵی 1975ەوە تا ئێستایش ساڕێژ نەبووە. ئەگەر تاڵەبانی لە بەغداد بێت، ئەوا بارزانی لە كوردستان هیچ ڕكابەرێكی نابێت.

ئەم دابەشكارییە دوای نەخۆشكەوتن و مردنی تاڵەبانیش هەر بەردەوام بوو. فوئاد مەعسوم، یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتی و سەركردەیەكی كۆنی ئەو پارتە، لە ساڵی 2014 پۆستەكەی تاڵەبانیی وەرگرت. لە كاتێكدا تاڵەبانی زۆرترین هەوڵی بە گەڕ خست –لەكاتی درووستبوونی توندوتیژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان گروپە سیاسییە جیاوازەكانی عێراقدا وەك نێوەندگیرێك كاری دەكرد- بەڵام فوئاد مەعسوم بەزۆری بێدەنگیی هەڵبژاردبوو، لە دیمەنە سیاسییەكەی عێراقیشدا، قەوارەیەكی تەواو نادیار بوو.

بێدەنگییەكەی مەعسوم پڕبەرهەم بوو: تەنها لە ساڵی ڕابردوودا حوكوومەتی عێراق نزیكەی 51 ملیار دیناری، نزیكەی 43 ملیۆن دۆلار، بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار تەرخان كردبوو. هەندێك لەو بڕەپارەیە بۆ مووچەخۆرە ڕاستەقینەكان دەچوو، بەهۆی ئەو قەیرانانەی كە بەهۆی ساڵانی جەنگ و دابەزینی نرخی نەوتەوە دروست بووبوون، ڕوون نییە ئەو بڕە بووجە زۆرە چۆنهایی خەرج كراوە. سەرۆكایەتیی كۆمار، لە تیۆردا، دەبێت ساڵانە بە خەرجییەكانیدا بچێتەوە و سەرجەم پسوڵەی خەرجییەكانی ڕادەست بكاتەوە، بەڵام زۆرینەی عێراقییەكان دەڵێن ئەو كارە یان هەر نەكراوە، یان زۆر بەكەمی كراوە. لەبەرامبەریشدا سەركردایەتیی یەكێتی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە پۆستی سەرەككۆماریان وەك سەرچاوەیەكی داهات بە كار هێناوە. لە كاتێكدا كە سیاسییەكانی عێراق ئارەزووی زیادەڕۆیی دەكەن، هەندێك لە بەرپرسە كوردەكان باس لەوە دەكەن كە فوئاد مەعسوم مانگانە بڕی 50 هەزار دۆلاری بۆ خۆی هەڵگرتووە، ئەوەیشی كە ماوەتەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستی بەسەردا گرتووە.

بەم شێوەیە پۆستی سەرەككۆمار بووە بە سەرچاوەی داهاتێكی ناشەرعی بۆ خۆشگووزەرانیی سەركردەكانی یەكێتی، لەبەرامبەریشدا زۆرینەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە مووچەكانیان پێ نادرێن.

ئەم پلان و نەخشەسازییانە بۆ عێراق و كوردەكان چی دەگەیەنن؟ لە 12ی ئایاردا زۆرینەی كوردەكان بەمەبەستی بەدەستهێنانی هاوبەشییەكی باشتر لەگەڵ حوكوومەتی فیدراڵیدا، دەنگیان دا. لەگەڵ ئەوەشدا وا دیارە دانووستانكارانی یەكێتی زیاتر بایەخ بە بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی دەدەن وەك لە بەدەستهێنانی دەستەڵاتی تەشریعی یان هەژموونی سیاسی. هەر لەبەر ئەمەیشە كە بەرپرسانی كورد بە دانووستانیان لەگەڵ عەرەبە سونییەكاندا لە هەوڵی ماشینەوەی دەستەڵاتی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرەكوەزیراندان.

ئەگەر كوردەكان لە هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرەككۆماردا بن، ئەوا تەنها چاویان لە بەدەستهێنانی سەرچاوە ناشەرعییە داراییەكەیدایە، نەك پێگەیەك كە ببێتە سەرچاوەی پاراستنی ئاشتی و بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی.

پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو هەوڵێكی ڕووكەشی خۆی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرەككۆمار بۆ فازڵ میرانی بەگەڕ خستووە، هەرچەند باكگراوندی ناوبراو لە ڕووی یاسایی و مۆراڵییەوە ڕوون نییە. دیاریكردنی فازڵ میرانی دەكرێت پلانێك بێت وەك لە هەنگاوێكی جددی، چوونكە دواتر لەبری ئەوەدا بارزانی دەتوانێت ئیمتیازێكی زیاتر لە یەكێتی وەربگرێت. لە هەمان كاتدا باس لەوە دەكرێت كە یەكێتی لەتیف ڕەشیدی بۆ پۆستی سەرەككۆمار دیاری كردبێت، بەمەش خێزانی تاڵەبانی دەتوانێ باشتر دەست بەسەر ئەو بووجە زۆرەدا بگرێت، چوونكە لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاوای تاڵەبانییە.

گەندەڵی لە عێراقدا دەردێكی گشتگیرە، سیستەمی هەڵبژاردن ئەو دەردە كوشندەتر دەكات. لە كاتێكدا زۆرینەی عێراقییەكان نەفرەت لە گەندەڵی دەكەن و هەوڵی سزادانی گەندەڵكاران لە هەڵبژاردنەكاندا دەدەن، دواتر هەر سەركردەی ئەو پارتە گەندەڵكارانەن پێكەوە دانووستان دەكەن و حوكوومەت پێك دەهێنن. لە ئەنجامدا سەرجەم ئەو هەوڵانەی بۆ گۆڕانكاری دەیدەن، دەگۆڕێت بۆ پارێزگاریی لەو بارەی كە لە ئارادایە.

بەهۆی ئەو پاشخانە ناتەندرووستەوەیە كە دەبێت پەرلەمانی عێراق، لیژنە ناوخۆییەكان و، هەموو سەركردە سیاسییەكان سوور بن لەسەر یاسای لێپێچینەوە، ئەویش نەك تەنها لەو حوكوومەتەی كە ئێستا درووستی دەكەن، بەڵكو لەوانەیش كە تێپەڕین، بە دەستەڵاتی تاڵەبانی و فوئاد مەعسومیشەوە.

بەدڵنیاییەوە دەبێت قوباد تاڵەبانیش دەستەڵاتی خۆی لەدژی ناشەفافییەكان بەكار بێنێت. زۆر بە سانایی، ئەو جیاوازییەی لەنێوان بووجەی گشتی و مووچەی دەستەكاندایە (بەلایەنی كەمەوە ئەو مووچەخۆرانەی كە بن دیوار نین) لە ڕووی بڕەوە زۆر زیادە. پێویستە سەركردایەتیی عێراق لەسەرووی گیرفان پڕكردنی خزمەكان و سەركردەی پارتەكانەوە بێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *