android-authority-blackberry-keyone-black-edition-9-840x560

بلاكبێری نوێترین مۆبایلی به‌ناوی “Key2″دروست كرد

له ماڵپه‌ڕی “androidauthority” باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی (بلاكبێری) ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای بلاكبێری دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دابران و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێك بڕیاری دا بۆ كۆتاكانی مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست بكات و بیخاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامدا كۆمپانیاكه‌ نوێترین مۆبایلی دروست كرد به‌ناوی “Key2” ه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌دیزاینێكی جوان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێز دروست كردووه‌.
كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی داوه‌، مۆبایله‌ نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌ پاترییه‌كی 3360 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 660، جگه‌ له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگا پێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه‌ 4.5 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دووگمه‌ی كیبۆرد و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به‌ 1620 پیكسڵ.
 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ (شه‌ش گێگا )بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ (64 گێگا) بایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ (256 گێگا بایت)، ئه‌م مۆبایله‌  به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ (560 )دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ش.ك

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *