41702

هاوپەیمانی نەسر: رێگا نادەین پێشمەرگە بگەڕێتەوە

سەركردەیەكی هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، دژی هەر گفتوگۆیەكە لەگەڵ هەر گرووپێك كە بیەوێ بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی گەورە پێشمەرج دابنێت.

ماڵپەڕی (النهرین) بڵاویكردەوە، نازم ساعدی سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، ئەو هاوپەیمانییە رێگە بە گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناكۆكەكان نادات.

وتیشی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران‌و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، دژی گفتوگۆیە لەگەڵ هەر گرووپێك كە بیەوێ بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی گەورە پێشمەرج دابنێت‌و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ دۆخی پێشوو و زاڵبوونی سوپای عێراق بە سەر ئەو ناوچانە باشترین رێكارە.

ئاشكراشیكرد، پێشمەرگە لەو شارانە سەرپێچكاریی زۆری بووە، هەر بۆیە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دژی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەن‌و دەوڵەتی عێراقیش جەخت لە چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لە رێگەی دەستوورەوە دەكات.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *