8678

كاره‌بای سلێمانی بۆ دووه‌مجار خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كاني ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ دووه‌مجار خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌وان كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن و هاوڵاتیان 24 سه‌عات كاره‌بایان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی ئاڕاسته‌ی‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرد.
له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ باسك نيت نێردراوه‌، هاتووه‌ “سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كراوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیان ئاگاداركراوینه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌ كاركردنی 24 كاتژمێری و  پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕِۆ هه‌ینی كاریان نه‌كردووه‌”.

كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت: “رۆژی 30ی ئایار خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگاداركراون كه‌ له‌ 2018/6/1 هه‌ر كاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌ كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن و كاره‌با به‌ هاوڵاتیان بده‌ن”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “دووباره‌ ئاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه‌، هه‌ركاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌وان كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن”.

كاره‌بای سلێمانی جه‌ختیشی‌ له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ “نابێت هیچ موه‌لیده‌یه‌كیش له‌ 15 خوله‌ك زیاتر دوابكه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌سه‌رپێچی داده‌نرێت و سزا ده‌درێت و خوازیاریشین كه‌ سه‌رجه‌م موه‌لیده‌كان پابه‌ندن بن و هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن”.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *