مستشار قائد الثورة الإسلامية للشؤون الدولية علي أكبر ولايتي
مستشار قائد الثورة الإسلامية للشؤون الدولية علي أكبر ولايتي

عەلی ئەكبەر ویلایەتی:ئەمریكا بەر لە ڕفراندۆمەكەی هەرێم وتبووی ئێوە لە ئێران و توركیا كێشەتان نەبێت و نەوتی كەركوك لەم ڕێگەوە بفرۆشن

ڕاوێژكاری كاروباری نێودەوڵەتی ڕێبەری باڵای كومارى ئيسلامى ئێران رایگەیاند، وڵاتانی خۆرئاوا لە عێراق تووڕەن، چونكە جارێكی دیكە كوردو سونی و شیعە پێكەوە هاوپەیمانیان كرد.

له و باره يه وه له نويترين وته ى عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری خامنێیی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە: ئەمریكا چەند مانگ بەر لە دابەشكردنی عێراق و ڕفراندۆمەكەی هەرێم نێوەندگیری كردو وتبووی : ئێوە لە ئێران و توركیا كێشەتان نەبێت و نەوتی كەركوك لەم ڕێگەوە بفرۆشن، بەڵام پارەی نەوتەكە بچێتە خەزێنەی بەغداو لە بەرامبەردا یەك سەربازی عێراقی نەچێتە خاكی هەرێمی كوردستان.

هه روه ها له دريزة ى وته كانيدا ده ليت: كونسولگەری ئەمریكا لە هەرێمی كوردستاندا گەورەترین كونسولگەری ئەم وڵاتەیە لە هەموو جیهان، ئەمە بۆ چییە ؟؟ ڕوونە ئامانجی دابەش كردنی عێراقە، بەڵام ئەم پیلانانە شكست دێنن و دۆستەكانی ئێران لە عێراق سەردەكەون.

ئه م وتانه ى ناو براو له كاتيكدايه ده ركه وتوه عيراق له دواى هه لبزاردنه ساخته كه ى 12 مانكى رابردوو كومه ليك ململانه ى ئيقليمى و نيوده وله تى ده ستيان له بشت ساخته كاريه كانه وه هه بووه هه ر يه كه ش له ئيران و ئه مريكا يه كتر تومه تبارده كه ن به ده ستتيوه ردانى عيراق.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *