maxresdefault

ڤیزای ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت جۆری سه‌ردان و جۆری پاسپۆرت دیاری بكرێت

كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى وڵاتى ئێران بكه‌ن ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌ ڕێگه‌ى ئه‌لیكتڕۆنى ڤیزا وه‌ربگرن.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: ئه‌وكه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت ڤیزا وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستى گه‌شت كردن له‌ رێگای كۆمپانیایه‌كی گه‌شتكردن یان له‌ رێگای ماڵپه‌ڕی(e_visa.mfa.ir)له‌ ھه‌ر شوێنێكه‌وه‌ ده‌توانن فۆڕمی داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزا پڕ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌كه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڤیزاكه‌
ڕاشیگه‌یاندووه‌:له‌كاتى داواكردنى ڤیزای ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت جۆری سه‌ردان و جۆری پاسپۆرت دیاری بكرێت  له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ره‌نگیی كه‌ هاوپێچی داواكارییه‌كه‌ بكرێت.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ى ئێران ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه‌:ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ ڤیزاى به‌ په‌له‌ هه‌یه‌ ده‌توانن هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه‌ فۆڕمه‌كه‌یان پڕكرده‌وه‌ و خۆیان تۆماركرد، ئه‌وا لاپه‌ڕه‌ی خۆتۆماركردنه‌كه‌ ڕابكێشن(پرێنت) بكه‌ن و له‌ هه‌مان كات سه‌ردانی كۆنسولگه‌ری ئێران بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤێزانی خێرا.
ش.ك

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *