15954946914bec_FIJNEPMHQGKLO

نیكی هایلی: ئێستا ساته‌وه‌ختێكی گرنگه‌ له‌ مێژووی عێراق-دا

نیكی هایلی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌م ساخته‌وه‌خته‌ی ئێستا بۆ عێراقییه‌كان‌ و ئاینده‌یان، ساته‌وه‌ختێكی گرنگه‌ و حكومه‌تی داهاتوو ئاینده‌ی ده‌یان  ساڵی داهاتوو دیاریده‌كات.

نیكی هایلی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق-ه‌وه‌ ڕایگه‌یاند،”حكومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌ بڕیاره‌كانی ئاینده‌ی ده‌یان  ساڵی داهاتووی عێراق دیاریده‌كات” .

هه روه ها نیكی هایلی، له‌باره‌ی گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانی‌ و پاشان پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ڕایگه‌یاند:”ئێستا ساته‌وه‌ختێكی گرنگه‌ له‌ مێژووی عێراق-دا”.

ئه‌و وتانه‌ى نیكی هایلی، له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا دانوستانه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون و به‌هۆى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌ كێشه‌ى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *