maxresdefault (1)

پەرلەمانتارێكی كەنەدی چوار ساڵە بە بەردەوامی رۆژووی رەمەزان دەگرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كەنەدا چوار ساڵی بەردەوامە كە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبێت.
ئاژانسی سپۆتنیك، مارك هاڵند ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا ڕایگەیاندووە ساڵی ٢٠١٨ بۆ چوارەم ساڵی بەردەوام بە ڕۆژوو دەبێت و ئەمەش وەك ڕێزێك بۆ دراوسێ موسڵمانەكانی دادەنێت.
ناوبراو بڕە پارەیەكیش وەك پاشەكەوتی ئەم مانگە دەبەخشێتە دەزگایەكی خێرخوازی بە ناوی گیو – ٣٠.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی كەنەدا، بە رۆژووبوون وەك ئەزموونێكی زۆر گرنگ پێناسە دەكات.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *