15122015131913para2432015

بەهار مەحمود: وەک ئەوەی ئێستا هەیە بڕوات، پاشەکەوتی مووچە راستەوخۆ دەبێتە یاسایی

جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەو ماددەیەی کە لەیاسای چاکسازی خانەنشینیدا هەیە بۆ بڕینی دەرماڵەکان نایاساییەو دەبێت دەربهێنرێت، چونکە بە بڕینی دەرماڵەکان بابەتی پاشەکەوتی مووچە دەبێت بە یاسایی.

بەهار مەحمود،جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت:دەرماڵە، لەو ماددەیەدا واهاتووە کە بەناوی دەرماڵەوە مووچە ببڕدرێت، بەڵام بەشێکی زۆری مووچەی فەرمانبەران دەرماڵەیە بۆیە بەبڕینی ئەو دەرماڵەیەش مووچەی فەرمانبەران کەمدەبێتەوە.
ناوبراو جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، بەهیچ شێوەیەک ئێمە نامانەوێت ئەو مادەیەی دەرماڵەکان وەک ئەوەی ئێستا هەیە بڕوات، چونکە پاشەکەوتی مووچە راستەوخۆ دەبێتە یاسایی”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، یان دەبێت ئەو ماددەیە گۆڕانکاری تێدابکرێت و دەربهێنرێت لە یاساکە، بە جۆرێک کە نەتوانرێت هەموو دەرماڵەیەک ببڕدرێت و پێویستیشە حکومەت خۆی بە یاسا مامەڵە لەگەڵ دەرماڵەکاندا بکات، بۆئەوەی سەرجەمیان نەبڕدرێن.

ش.ك

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *